بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 12 5G نمایش کرا

 

شاومی ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی گەورەی بەست لە وڵاتی هیندستان و بۆ یەکەمین جار زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 12ی لە دەرەوەی چین نمایش کرد. زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 12 5G پێک دێت لە Redmi Note 12, Redmi Note 12 Pro+, Redmi Note 12 Pro.

 

مۆبایلی Redmi Note 12 5G ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، چیپسێتی Snapdragon 4 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و سێ کامێرا لە بەشی پشتەوەی لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 8 مێگاپێکسەڵە و کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 واتی هەیە و خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP53 دەکات.

نرخی مۆبایلەکە 187 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی 210 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت.

 

مۆبایلی Redmi Note 12 Pro 5G ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، چیپسێتی Mediatek Dimensity 1080 لەسەر جێگیر کراوە و سێ کامێرا لە بەشی پشتەوەی لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 8 مێگاپێکسەڵە و کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 واتی هەیە و خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP53 دەکات.

نرخی مۆبایلەکە 300 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 325 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 340 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.

 

مۆبایلی Redmi Note 12 Pro+ 5G ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، چیپسێتی Mediatek Dimensity 1080 لەسەر جێگیر کراوە و سێ کامێرا لە بەشی پشتەوەی لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 200 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 8 مێگاپێکسەڵە و کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 120 واتی هەیە و خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP53 دەکات.

نرخی مۆبایلەکە 315 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 350 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1bEmvt4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە