بە فەرمی مۆبایلی Samsung Galaxy A14 5G نمایش کرا

 

دوای چەند مانگێک لە هەواڵی دزەپێکراو و پێشبینی کراو، سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی ئاست نزمی بە ناوی Galaxy A14 5G نمایش کرد. مۆبایلەکە تایبەتمەندییەکانی بە تەواوەتی هاوشێوەی نەوەی پێش خۆی (Galaxy A13 5G) ـیە بەڵام ڕوونی ڕوونماکەی بەرز کراوەتەوە بۆ +FHD و کامێرای سێڵفی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری IPS LCD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لەسەر جێگیر کراوە. چیپسێتی MediaTek Dimensity 700 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایتە، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای ماکرۆش بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت.

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە بە پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی 15 وات، نرخی مۆبایلەکە لە ئەمریکا 200 دۆلار دەبێت و بەمزووانە لە بازاڕەکانی دیکەی جیهان بەردەست دەبێت.

 

ئامادەکردنی: لانە عومەر



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/xoJCNs7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە