بیستۆکی OnePlus Buds Pro 2 بە تایبەتمەندی Dual Drivers و Spatial Audio و لابەری ژاوەژاو نمایشکرا

لەگەڵ نمایشکردنی مۆبایلی OnePlus 11، کۆمپانیای وەنپڵەس نوێتری بیسۆکی بێ وایەری خۆی بەناوی OnePlus Buds Pro 2 نمایشکرد.

هەروەکو لە ناوەکەی دیاریە، ئەمە نەوەی دووەمی OnePlus Buds Pro یە. با لە خوارەوە تایبەتمەندی و نرخ و وەردەکاری زیاتر بزانین.

لەڕووی دیزاینەوە زۆر لەنەوەی پێشتری نزیکە، بەڵام جیاواز لە نەوەی پێشتری تایبەتمەندی Dynaudio tuning لەخۆی دەگرێت کە هاوکارە لە فەراهەمکردنی ئەزموونێکی نایاتری گوێگرتن لە دەنگ لەم بیستۆکانە.

ئەم بیستۆکانە Dual Drivers بەکاردەهێنن، ئەمەش واتای وایە لە هەر بیستۆکێکدا دوو بڵندگۆ هەیە و یەکێکیان بەرپرسە لە فریکوێنسی بەرز و مامناوەند و یەکێکیشیان بەرپرسە لە Bass. ئەمەش لێک جیاکردنەوەیەش وادەکات دەنگێکی بێ خەوشتر و باشتر دەربکات.

سەرباری ئەم شتانە، بیستۆکەکە پاڵپشتی LHDC 5.0 audio codec و 360° spatial audio دەکەن. بیستۆکەکە بلوتوزی ٥.٢ی تێدابەکارهاتووە و ئەمەش ڕێگە بە بیستۆکەکان دەدات لە یەک کاتدا پەیوەست بکرێن بە دوو ئامێرەوە.

هەروەها ئەم بیستۆکە خاوەنی تایبەتمەندی لابەری ژاوەژاوی زیرەکە، بەجۆرێک کە لابەری ژاوەژاو چالاک دەکات تاوەکو 48dB بەپێی ئەو ژینگەیەی لە دەوربەرتە.

سەبارەت بە بەکارهێنانی بۆ یاریکردن، ئەم بیستۆکە Low latency واتا دواکەتنی دەنگی 54 ملی چرکەیە. هەروەک، بیستۆکەکان لەڕێگەی پەنجەنان کۆنتڕۆڵ دەکرێن بە ئاسانی و بەخێرایی لەگەڵ سیستەمی ColoOS پەیوەست دەبن.

ئەم بیستۆکانە بەرگەی ٩ کاتژمێر دەگرن ئەگەر تایبەتمەندی لابەری ژاوەژاو ناچالاک کرابێت. بە کەیسەکەیەوە دەتوانیت تا ٣٩ کاتژمێر لێدانی دەنگ بەکاریبهێنیت. ئەمە لەکاتێکدا، ئەگەر لابەری ژاوەژاو چالاک بێت، بە تەنها ٦ کاتژمێر بەرگە دەکرێت و بە کەیسەکەیەوە دەبێت ٢٥ کاتژمێر.

نرخی ئەم بیستۆکانە لە چین ١٣٠ دۆلارە و بە ڕەنگی سەوز و ڕەش لە ٩ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت و لە ٧ی ٢ لەسەر ئاستی جیهان نمایش دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/StqUWn1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە