لە دوای چەندین ڕۆژ لە دەنگۆ و دزەپێکردن، کۆمپانیای وەنپڵەس نوێترین نەوەی لە مۆبایلی ئاست بەرز بە ناوی OnePlus 11 لەگەڵ چەند بەرهەمێکی تر نمایش کرد.
مۆبایلەکە بە نوێترین چیپی کۆمپانیای کواڵکۆم بەهێزکراوە، کە Snapdragon 8 Gen 2ـە. هەروەک کامێرای ئاست بەرز و بیرگەی خێراتر لە خۆی دەگرێت. لە خوارەوە زانیاری زیاتر بخوێنەوە.
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بەم شێوەیە:
بە گشتی مۆبایلەکە لاشەی شووشەیە و چوارچێوەکەی کانزایە و بڕوانامەی IP54 هەیە کە بەرگەی پڕژە دەگرێت و بە پوختی تایبەتمەندییەکانی ئەمانەی خوارەوەن:
- ڕوونما: ٦.٧ ئینجی ئەمۆلێد بە بوونی چاڵێکی ڕوونما و لە جۆری Smasung E4ـە. ڕوونییەکەی ٣٢١٦ بە ١٤٤٠ پیکسڵە. ئەم پانێڵە لە جۆری LTPo 3.0 و نوێبوونەوەکەی ١٢٠ هێرتزە و پاڵپشتی دۆڵبی ڤیژین دەکات.
- چیپسێت: Qualcomm Snapdragon 8 Gen 2
- ڕام: ١٢ و ١٦ گێگابایت لە جۆری LPDDR5x
- بیرگە: ٢٥٦ و ٥١٢ گێگابایت لە جۆری UFS 4.0
- کامێرا: بە هاوبەشی لەگەڵ بڕاندی Hasselblad و پێکدێت لە ٥٠ مێگاپیکسڵ Sony IMX890 و کامێرای دووەم ٤٨ مێگاپێکسڵە و لە جۆری IMX581 کە لە جۆری زۆر گۆشە فراوانە و پاڵپشتی جەختی خۆکارانە دەکات بۆ ماکڕۆ. هەستەوەری سێیەمیش ٣٢ مێگاپیکسڵە لە جۆری IMX709 بە بوونی توانای ٢ جار نزیککردنەوە.
- کامێرای پێشەوە: ١٦ مێگاپیکسڵە
- ڕایەڵە و دەرچە و تەکنەلۆژیای پەیوەستکردن: dual SIM و 5G, WiFi 6 و Bluetooth 5.3 و GNSS و NFC و USB Type-C
- پاتری: ٥٠٠٠ ملی ئەمپێرە و پاڵپشتی خێرا بارگاویکردنەوەی تا ١٠٠ وات دەکات.
- سیستەم: Oxygen OS 13 بنچینەکراو لەسەر Android 13
نرخ و بەردەست بوون:
- 12GB + 256GB – ~$580
- 16GB + 256GB – ~$640
- 16GB + 512GB – ~$710
بە ڕەنگەکانی سەوزی Emerald و ڕەشی Volcanic بەردەست دەبێت. لە ئەمڕۆوە داواکاری پێش وەختە دەست پێدەکات و لە ٩ی مانگ دەست بە فرۆشتن دەکرێت.
جێگەی باسە، ئەمڕۆ تەنها لە چین نمایشکرا و بۆنەی نمیشکردنی جیهانی ڕێکخراوە لە ٧ی ٢ بەڕێوەبچێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/k7E3cOe
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..