ئەپڵ MacBook Proی نوێی بە چیپسێتەکانی Apple M2 Pro و Apple M2 Max نمایش کرد

 

ئەپڵ ئەمڕۆ MacBook Proی نوێ کردەوە بە چیپسێتە نوێیەکانی و بژاردەی زیاتری ڕام و پشتگیری کردن لە تەکنەلۆژیای Wi-Fi 6E، هەروەها پشتگیری کردن لە ڕوونمای دەرەکی(External Display) بە ڕوونی 8K لە ڕێگەی دەرچەی HDMI ـەوە.

 

لاپتۆپەکە بە بژاردەی چیپسێتی Apple M2 Max بژاردەی ڕامەکەی تاوەکو 96 گێگابایت بەردەستە و بژاردەی بیرگەکەشی تاوەکو 8 تێرابایت بەردەستە. هەروەها پشتگیری لە نوێترین تەکنەلۆژیای Wi-Fi 6E دەکات.

 

هەردوو مۆدێلەکە (14 ئینج و 16 ئینج) پشتگیری لە دەرچەی HDMI 2.1 دەکات و هەروەها پشتگیری لە یەک ڕوونمای دەرەکی دەکات بە ڕوونی 8K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز، یاخوود ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتز.

بە پێی وتەی ئەپڵ MacBook Pro نوێ بە قەبارەی 16 ئینج باشترین پاتری هەیە لە نێو هەموو ماکبووکەکاندا و پاترییەکەی بەرگەی 22 کاتژمێر کارکردن دەگرێت، هەروەها قەبارەی 14 ئینج بەرگەی 18 کاتژمێر کارکردن دەگرێت.

 

ماکبووکە پرۆ نوێیەکان دیزاینییان هاوشێوەی نەوەی پێشووترە و ڕوونمای Liquid Retina XDR بە Notch ـەوە لە خۆ دەگرێت، هەروەها سێ دەرچەی Thunderbolt 4 و دەرچەیەکی HDMI و دەرچەیەکی SD Card و دەرچەیەکی هێدفۆن جاکیش لە خۆ دەگرێت. سیستەمی MagSafe 3 بۆ بارگاوی کردنەوە بەکار دێنێت و FaceTime بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 6 بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت.

 

نرخی دەستپێکی مۆدێلی 14 ئینج بریتییە لە 1,999 دۆلار و نرخی دەستپێکی مۆدێلی 16 ئینج بریتییە لە 2,499 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/f0aMG4d
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە