بە فەرمی لاپتۆپی Lenovo Yoga Book 9i بە دوو ڕوونما و تایبەتمەندی نایاب نمایش کرا

 

لینۆڤۆ نوێترین لاپتۆپی دوو ڕوونمای لە کۆنگرەی CES 2023 بە ناوی Lenovo Yoga Book 9i نمایش کرد، دوو ڕوونمای قەبارە 13 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 2.8K و پشتگیری کردن لە دەست لێدان(تەچ) لە خۆ دەگرێت. بە هەردوو بژاردەی پرۆسێسەری i5-1335U و i7-1355U بەردەست دەخرێت کە گرافیکی ناوەکی Iris Xe لە خۆ دەگرێت.

سێ دەرچەی Thunderbolt 4 لە خۆ دەگرێت و ڕامی 16 گێگابایتی لە جۆری LPDDR5X لەسەر جێگیر کراوە و بە بژاردەی بیرگەی 512 گێگابایت و 1 تێرابایت لە جۆری PCIe 4.0 NVMe SSD بەردەست دەخرێت، لاپتۆپەکە لە مانگی 6ی ئەمساڵ بە نرخی 2,699 یۆرۆ (2,871 دۆلار) بەردەست دەخرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9mqzogw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە