ئەیسەر نوێترین لاپتۆپی گەیمینگ و مۆنیتەری گەیمینگی نمایش کرد

 

کۆمپانیای ئەیسەر نوێترین بەرهەمەکانی لە کۆنگرەی CES 2023 نمایش کرد. لە نێویاندا زنجیرە لاپتۆپ و مۆنیتەرێکی گەیمینگ لە خۆ دەگرێت.

 

هەردوو لاپتۆپی Acer Predator Helios 16 و Predator Helios 18:

 

کۆمپانیای ئەیسەر بەهێزترین لاپتۆپەکانی لە زنجیرەی Predator ـن کە زنجیرەیەکن تایبەتە بە لاپتۆپی گەیمینگ، دوو مۆدێلە نوێیەکە دیزاینێکی نوێ لە خۆ دەگرێت و سیستەمێکی تەواو نوێی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت. هەردوو لاپتۆپەکە بە نەوەی زیانزەیەمی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ و بژاردەی گرافیک کاردی تاوەکو Nvidia RTX 4080 بەردەست دەبن.

بژاردەی ڕامی تاوەکو 32 گێگابایت لە جۆری DDR5 4800MHz و بیرگەی تاوەکو 2 تێرابایت لە جۆری PCIe Gen 4 NVMe SSD بەردەست دەبێت، جۆری Predator Helios 16 قەبارەی 16 ئینجە بە ڕوونی WQXGA (2560×1600) پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 یان 240 هێرتز، یاخوود ئەتوانی بە بژاردەی پانێڵی Mini LED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 250 هێرتز بەدەست بخەیت. هەروەها جۆری The Predator Helio 18 بە هەمان تایبەتمەندی بەڵام بە قەبارەی 18 ئینج بەردەست دەبێت.

 

هەردوو مۆنیتەری Predator X45 & Predator X27U:

 

وەک لە ناوی مۆنیتەرەکاندا دیارە، قەبارەیان 45 ئینج و 27 ئینجە، جۆری Predator X45 ڕوونی UWQHD ـە و دەرچەی DisplayPort 1.4 و دوو دەرچەی HDMI 2.0 لە خۆ دەگرێت. هەروەها پانێڵەکەی لە جۆری OLED ـە و هەردوو مۆنیتەرەکە تێکڕای نوێ بوونەوەیان 240 هێرتزە و وەڵامدانەوەیان 0.01 مللی چرکەیە.

نرخی بەرهەمەکان:

 

لاپتۆپی Predator Helios 16 لە نرخی 1,649 دۆلارەوە دەست پێ دەکات لە ئەمریکا.

 

لاپتۆپی Predator Helios 18 لە نرخی 1,699 دۆلارەوە دەست پێ دەکات لە ئەمریکا.

 

مۆنیتەری Acer Predator X45 نرخی 1,699 دۆلارە لە ئەمریکا.

 

نرخی 1.099 دۆلارە لە ئەمریکا. Acer Predator X27U مۆنیتەری



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/upHT9W5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە