ئەپڵ ماک مینی نوێی بە چیپسێتەکانی Apple M2 و Apple M2 Pro نمایش کرد

 

ئەمرۆ ئەپڵ بە یەکەمین جار ماک مینی نوێی بە چیسێتە ئاست بەرزەکانی نمایش کرد. ماک مینییە نوێیەکان پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Bluetooth 5.3 و Wi-fi 6E و ڕوونمای دەرەکی (External Display) بە ڕوونی 8K دەکەن.

 

ماک مینی نوێ مۆدێلی M2 Pro بژاردەی ڕامی تاکو 32 گێگابایت بەردەستە و بژاردەی بیرگەشی تاکو 8 تێرابایت.

 

سەرەڕای ئەوەی دەنگۆ هەبوو لەسەر ئەوەی ئەپڵ دیزاینی ماک مینی نوێ دەکاتەوە بەڵام دیزاینی بەهەمان شێوەی نەوەی پێشووترە. هەروەها دەرچەیەکی HDMI و دەرچەیەکی Ethernet و دەرچەیەکی هێدفۆن جاک و دوو دەرچەی USB-A و دوو دەرچەی Thunderbolt 4 (جۆری پرۆ چوار دەرەچە) لەخۆدەگرن.

ماک مینی M2ی ئاسایی پشتگیری لە دوو ڕوونما دەکات (یەکێکیان بە ڕوونی 6K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە ڕێگەی دەرچەی Thunderbolt ـەوە و ئەویتریان بە ڕوونی 5K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز بە دەرچەی Thunderbolt و ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز بە دەرچەی HDMI)، لە کاتێکدا ماک مینی جۆری M2 Proی نوێ پشتگیری لە پەیوەست بوون بە سێ ڕوونماوە دەکات (دوو ڕوونما بە ڕوونی 6K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە ڕێگەی دەرچەی Thunderbolt و ڕوونمایەک بە ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە ڕێگەی دەرچەی HDMI) یان تەنها یەک ڕوونمای 8K کە بۆ یەکەمین جارە ماک مینی پشتیگری دەکات.

 

نرخی دەست پێکی ماک مینی نوێ بۆ مۆدێلی M2 بریتییە لە 599 دۆلار و بۆ مۆدێلی M2 Pro بریتییە لە 1299 دۆلار.

 

ئێستا داواکاری پێش وەختەیان بەردەستە و لە ڕۆژی 24ـی ئەم مانگەدا لە کۆگاکان بەردەست دەبن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/J1ftWmX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە