بە فەرمی Xiaomi Mini PC بە پرۆسێسەری نەوەی دوازدەهەمی ئێنتێڵ و زیاترەوە نمایش کرا

 

شاومی وردە وردە خۆی دەخزێنێتە نێو هەموو بوارەکانی تەکنەلۆژیا. ئەمڕۆش لە چین و لە کۆنگرەیەکدا کۆمپیوتەرێکی ژیکەڵە و بچووکی بە توانایەکی باش ڕاگەیاند.

 

کێشی 437 گرامە و لاشەکەی لە ئەلەمنیۆم درووست کراوە، چیپسێتی بەهێز و ناوازەی Intel Core i5-1240P بە گرافیکی ناوەکی Intel Iris Xe لەسەر جێگیر کراوە.

 

16 گێگابایت ڕامی لە جۆری DDR4 بە خێرایی 3200MHz لەسەر جێگیر کراوە لەگەڵ بیرگەیەکی 512 گێگابایتی لە جۆری PCIe 4.0 NVMe SSD. هەروەها بەشی پشتەوەی دوو دەرچەی HDMI 2.1 و دەرچەیەکی نێتوۆرکی 2.5G و دەرچەیەکی USB 3.0 Gen2 و دەرچەیەکی USB 2.0 لە خۆ دەگرێت. هەروەها لە بەشی پێشەوەی دوو دەرچەی USB 3.0 Gen2 و دەرچەیەکی جاک لە خۆ دەگرێت.

پشتگیری لە Wi-Fi 6 و Bluetooth 5.3 دەکات و نرخی تەنها بریتییە لە 531 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Mz3aB9t
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە