?شۆدان چیە what is shodan




شۆدان  (سێرچ ئینجنێکە) مەکینەیەکی گەڕانە بۆ گەڕان و کرۆل کردن بۆ هەر ئامێرێک کە بە ئینتەرنێتەوە کۆنێکتە.

بە پێچەوانەی گۆگڵەوە کە کاتێک لە گۆگڵ گەڕان دەکەیت، دەستدەکات بە گەڕان بە ناو ناوەڕۆکی وێبسایتەکاندا، بەڵام شۆدان بە ناو چانێڵەکانی پشتەوەدا دەڕوات، بە مانایەکی تر گەڕان دەکات بۆ سێرڤەر، وێبکام (کامێرای چاودێری) ، پرینتەر، ڕاوتەر، کۆمپیوتەری ئاسایی، وێبسایت..هتد واتە هەر شتێک کە بە ئینتەرنێتەوە کۆنێکت بێت 

تەنانەت دەرگا و سەلاجە و گەرمکەرەوەی ماڵەکات کاتێک بەستبێتتەوە بە ئەپلیکەیشنێکی مۆبایلەکەت لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە ئەوا شۆدان ئەیدۆزێتەوە 

تەنانەت ئێستا کاتێک ئەمە ئەخوێنیتەوە دەتوانێت مۆبایلەکەت بدۆزێتەوە چونکە کۆنێکتە بە ئینتەرنێتەوە


شۆدان زۆرترین بەکارهینانی لە لایەن هاکەرەکانەوەیە کاتێک ئەیانەوێت زانیاری زیاتر وەربگرن لەسەر ئامانجەکەیان کە دەیانەوێت هاکی بکەن،

ئەکرێت ئامانجەکەیان کۆنترۆڵکردنی کامێرایەکی چاودێری بێت یان ترافیک لایتێکی سەر جادە کە بە ئینتەرنێت کۆنترۆڵ ئەکرێت.


لە ساڵی ٢٠٠٩ شۆدان بڵاوکرایەوە کە دروستکرابوو لە لایەن پرۆگرامەرێکەوە بە ناوی جۆن ماثرلی کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە بیرۆکەی دروستکردنی سێرچ ئینجنێک (مەکینەیەکی گەڕان)ی ھەبووە بۆ گەڕان بۆ ئەو ئامێرانەی کە کۆنێکتن بە ئینتەرنێتەوە.


ساڵی ٢٠١٣ CNN Money ئارتیکڵێکی بڵاوکردەوە کە چۆن شۆدان ئەکرێت بەکاربهێنرێ بۆ دۆزینەوەی سیستەمە لاوازەکانی ئینتەرنێت و نمونەیەکیان لەسەر کۆنترۆڵ کردنی ترافیک لایتێکی ھاک کراو هێنابۆیەوە. لە دوای ئەو ئارتیکڵەوە شۆدان بۆ مەبەستی ھاکینگ زۆر بەکارهات و ناوبانگێکی باشی پەیاکرد.

لە ئەمڕۆشدا بە گرنگییەوە سەیردەکرێت و هاکەرەکان بەکاری دەهێنن بۆ دۆزینەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ئامانجەکەیان.


#Softify #Sakar #home4t.com

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە