ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی پێشەنگای تەکنەلۆژی TechFest Sulaimani بۆ جاری سێیەم ئاشکرا کرا

ڕێکخەرانی پێشەنگای تەکنەلۆژی TechFest Sulaimani ئاشکرایان کرد کە پێشەنگاکە بۆ جاری سێیەم و لە ساڵی نوێدا لە ژێر ناوی TechFest Sulaimani 2023 بەڕێوەدەچێتەوە.

 

لە پەڕەی فەرمی خۆیان، پێشەنگای تەکنەلۆژی TechFest Sulaimani ئاشکرایان کرد کە ڕێکەوتی 16 ـی شوباتی 2023 دەبێتە دەستپێکی بەڕێوەچوونی پێشەنگاکە بۆ سێیەم جار و ماوەی 3 ڕۆژ دەخایەنێت. شوێنی بەڕێوەچوونی پێشەنگاکە لە پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەبێت و وەک هەموو جارێک هاتن بە خۆڕایی دەبێت.

 

وێنەیەکی بانگەشەی ڕێکەوت و شوێنی بەڕێوەچوونی TechFest Sulaimani 2023
پۆستەری بانگەشەی ڕێکەوت و شوێنی بەڕێوەچوونی TechFest Sulaimani 2023

پێشەنگای تەکنەلۆژی TechFest Sulaimani گەورەترین پێشەنگا و کێبڕکێی تەکنەلۆژییە لە ئاستی عێراق کە ساڵانە لە ساڵی سلێمانی بەڕێوەدەچێت. تێیدا سەدان گەنجانی بەهرەمەند پڕۆژە تەکنەلۆژییەکانیان لە نەرمەکاڵا، ڕەقەکاڵا و ڕۆبۆتەکانی تێدا نمایش دەکەن. لە کۆتایی پێشەنگاکەدا، پڕۆژە نموونەییەکان دیاری دەکرێن و دەبنە خاوەن خەڵات. هەروەها پێشەنگاکە بەشی سەکۆی قسەکردنیش لەخۆدەگرێت بە پێشکەشکردنی ووتاری بەسوود و کاریگەر.

 

خاوەن پڕۆژەکان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە پڕۆژەکانیان بەشداری پێبکەن لە پێشەنگاکەدا.

 

پێشەنگای تەکنەلۆژی TechFest Sulaimani بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2021 بەڕێوەچوو و سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/b3Mf0cC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە