بە فەرمی Redmi Watch 3, Redmi Band 2 لە چین نمایش کران

 

ئەمڕۆ ڕێدمی بۆنەیەکی لە چین ڕێکخست و لە پاڵ زنجیرە مۆبایلی Redmi K60، دەستبەندێک و کاتژمێرێکی زیرەکی نوێشی نمایش کرد. کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 3 و دەستبەندی زیرەکی Redmi Band 2.

 

سەرەتا لە کاتژمێرەکەوە دەست پێ دەکەین کە ڕوونمایەکی قەبارە 1.75 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت. ڕووناکی تاوەکو 600 نیتە و دژە ئاوە تاوەکو قووڵی 50 مەتر.

 

چاودێریکەری ڕێژەی دڵ و ئۆکسجینی نێو خوێن و چەندەها تایبەتمەندی دیکەی پزیشکی و لەش ڕێکی لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 289 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە. بەهۆی ئەم قەبارەیەوە کاتژمێرەکە ئەتوانێت بۆ ماوەی 12 ڕۆژ بە کارکردنی ئاسایی بەرگە بگرێت.

کاتژمێرەکە لە لای چەپ و دەستبەندەکە لە لای ڕاست.

بە ڕەنگی ڕەش و سپی و نرخی تەنها 72 دۆلار لە سبەینێوە لە چین بەردەست دەبێت.

 

دووەم بەرهەم دەستبەندەکەیە، کە ڕوونمایەکی قەبارە 1.47 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت. بڕوانامەی 5ATM هەیە.

 

چاودێریکەری ڕێژەی دڵ و ئۆکسجینی نێو خوێن و چەندەها تایبەتمەندی دیکەی پزیشکی و لەش ڕێکی لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 210 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە. بەهۆی ئەم قەبارەیەوە کاتژمێرەکە ئەتوانێت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ بە کارکردنی ئاسایی بەرگە بگرێت.

 

بە ڕەنگی ڕەش و سپی و نرخی تەنها 22 دۆلار لە سبەینێوە لە چین بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/IqspFhQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە