ڕێدمی لە کۆتاییدا زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی کەی 60 نمایش کرد. زنجیرەکە سێ بەرهەم لە خۆ دەگرێت، Redmi K60E, Redmi K60, Redmi K60 Pro.
تایبەتمەندی و نرخی Redmi K60E:
ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 2K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 و ڕووناکی تاوەکو 1,400 نیت لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Mediatek Dimensity 8200 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری بیرگەکەی UFS 3.1 و جۆری ڕامەکەی LPDDR5 ـە.
پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرای 67 وات دەکات بە وایەر.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 20 مێگاپێکسڵە.
مۆبایلەکە بە ڕەنگی ڕەش و سپی و سەوز بەردەست دەبێت و نرخی بەم شێوەیە دەبێت:
8GB + 128GB: 2199 Yuan ($315)
8GB + 256GB: 2399 Yuan ($344)
12GB + 256GB: 2599 Yuan ($373)
12GB + 512GB: 2799 Yuan ($401)
تایبەتمەندی و نرخی Redmi K60:
ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 و ڕووناکی تاوەکو 1,400 نیت لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری بیرگەکەی UFS 3.1 و جۆری ڕامەکەی LPDDR5 ـە.
پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرای 67 وات دەکات بە وایەر و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 30 وات دەکات.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 60 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە.
مۆبایلەکە بە ڕەنگی ڕەش و سپی و شین و سیان بەردەست دەبێت و نرخی بەم شێوەیە دەبێت:
8GB + 128GB: 2499 Yuan ($358)
8GB + 256GB: 2699 Yuan ($387)
12GB + 256GB: 2999 Yuan ($430)
12GB + 512GB: 3299 Yuan ($473)
16GB + 512GB: 3599 Yuan ($516)
تایبەتمەندی و نرخی Redmi K60 Pro:
ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 2K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 و ڕووناکی تاوەکو 1,400 نیت لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری بیرگەکەی UFS 4.0 و جۆری ڕامەکەی LPDDR5 ـە.
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرای 120 وات دەکات بە وایەر و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 30 وات دەکات.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە.
مۆبایلەکە بە ڕەنگی ڕەش و سپی و سیان بەردەست دەبێت و نرخی بەم شێوەیە دەبێت:
8GB + 128GB: 3299 yuan ($473)
8GB + 256GB: 3599 yuan ($516)
12GB + 256GB: 3899 yuan ($559)
12GB + 512GB: 4299 yuan ($616)
16GB + 512GB: 4599 yuan ($660)
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/p7JMXBF
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..