ئەمرۆ کۆمپانیای Nubia دوو مۆبایلی گەیمینگی نوێی نمایشکرد، کە بریتیین لە Red Magic 8 Pro و Red Magic 8 Pro+. هەردوو مۆبایلەکە تەواوی تایبەتمەندییەکانیان هاوشێوەیە جگە لە قەبارەی پاتری و بارگاوی کەرەوەکانیان، کە جۆری پرۆ پاترییەکەی قەبارەی 6000 مللی / ئەمپێر کاتژمێرە و بارگاوی کەرەوەکەی بەخێرایی 80 واتە کە توانای هەیە تەواوی پاترییەکە لە ماوەی 35 خولەکدا بارگاوی بکاتەوە لە بەرامبەردا جۆری پرۆ پڵەس قەبارەی پاترییەکەی 5000 مللی / ئەمپێر کاتژمێرە و بارگاوی کەرەوەکەی بە خێرایی 165 واتە.
بێگومان هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 gen 2ـیان لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن پەنکەی ساردکەرەوەن کە بەخێرایی 20000 جار لە خولەکێکدا دەسورێنەوە. هەردوو مۆبایلەکە شانەی هەستیار لە خۆدەگرن بۆ یاری کردن کە پشتگیری لە 520 هێرتز دەکەن.
ڕوونماکانیان قەبارەی 6.8 ئینجە لەجۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕایی وەڵام دانەوەی 960 هێرتز کامێرای سێڵفی ژێر ڕوونما لە خۆدەگرن بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ.
لە بەشی دواوە مۆبایلەکان سێ کامێرا لە خۆدەگرن، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری ISOCELL GN5 کۆمپانیای سامسۆنگ، کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ.
ئێستا داواکاری پێش وەختەیان کراوەیە و لە ڕۆژی 28ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.
نرخ:
Red Magic 8 Pro
8GB + 128GB – $575
8GB + 256GB – $632
12GB + 256GB – $689
Deuterium Transparent Edition 12GB + 256GB $718
+Red Magic 8 Pro
12GB + 256GB – $747
16GB + 512GB – $833
Deuterium Transparent Edition (12GB + 256GB) – $775
Deuterium Transparent Edition (16GB + 512GB) – $862
Deuterium Transparent Edition (16GB + 1TB) – $1,005
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/PpB6Lyb
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..