مۆبایلی چەماوەی Oppo Find N2/N2 Flip بە سێ کامێرای Hasselblad و SD 8 Gen1 و زیاترەوە نامایشکران

ئەمڕۆ لە ڕۆژی تایبەتی ئۆپۆ بەناوی Inno Day، کۆمپانیای ئۆپۆ پەردەی لەسەر نوێترین نەوەی مۆبایلی چەماوەی ئاست بەرزی خۆی بەناوی Oppo Find N2 و Oppo Find N2 Flip لادا. لە ڕاستیدا Find N2 نەوەی نوێی Find Nـە و هەرچی Find N2 Flip نەوەیەکی نوێی ئەم زنجیرەیەیە. بفەرموون بە بەیەکەوە بزانین ئەم دوو مۆبایلە تایبەتمەندی و دیزاین و نرخیان چۆنە. خوێنەربن.

مۆبایلی Oppo Find N2

ئەم مۆبایلە ئاست بەرزە و خاوەن دوو ڕوونمایە. لەسەر ڕووی پشتەوەی سێ کامێرای بڕاندی HasselBlad هەیە.


بە گشتی تایبەتمەندییەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

  • ڕوونمای دەرەوەی ٥.٥٤ ئینجە بەڕوونی +FullHD و ڕوونمای گەورەکەی ناوەوەی کە دەچەمێێتەوە ٧.١ ئینجە بە ١٢٠ هێرتز LTPO کە ڕوونییەکەی ١٩٢٠ بە ١٧٩٢ پیکسڵە. هەردوو ڕوونماکە ئەمۆلێدن و پشتگیری لە +HDR10 دەکەن.
  • چیپی Snapdragon 8 Gen1ی تێدابە کارهاتووە
  • ڕام: ١٢ و ١٦ گێگابایت
  • بیرگە: ٢٥٦ یان ٥١٢ گێگابایت
  • پاتریەکەی ٤٥٢٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری تا ٦٧ وات خێرابارگاوی بوونەوە دەکات.
  • کامێرای پشتەوە: سەرەکی ٥٠ مێگاپیکسڵە بە هەستەوەری IMX890 و زۆر گۆشەفراوانەکەی ٤٨ مێگاپیکسڵە و دانەیەکی ٣٢ مێگاپیکسڵی تێلەفۆتۆ هەیە کە توانای نزیکردنەوەی تا ٢ جار هەیە.
  • کامێرای پێشەوەی: دوو دانە هەیە یەکێک لەسەر ڕوونمای دەرەوە و یەکێکیش لەسەر ڕوونما چەماوەکە و هەردووکیان ٣٢ مێگاپیکسڵن.
  • سیستەم: ڕووکاری ColorOS 13 بنچینەکراو لەسەر Android 13

مۆبایلی چەماوەی Oppo Find N2 Flip

ئەم مۆبایلە جۆرێکی نوێیە و لە جۆری Flipـە، کە هاوشێوەی گالەکسی زێد فلیپ و مۆتۆ ڕەیزرە. مۆبایلەکە خاوەن دوو ڕوونمایە، کە یەکێکیان سەرەکیەکەیە و دەچەمێتەوە و ئەوەی تریش لەسەر ڕووی پشتەوەیەتی و زیاتر بۆ نۆتیفیشکەشن و کامێرا و هەندێک کرداری سنوردارە.

تایبەتمەندییەکانی بەم شێوەیەیە:

  • ڕوونمای سەرەکی ٦.٨ ئینجە بەڕوونی +FullHD و لە جۆری ئەمۆلێدە و پاڵپشتی +HDR10 و DCI P3 color gamut دەکات. ڕوونمای بچوکەکەی ٢.٢٦ ئینجە لە جۆری ئۆلێدی ٦٠ هێرتزی کە ڕوونییەکەی ٧٢٠ پیکسڵە.
  • چیپی +MediaTek Dimensity 9000ی تێدابە کارهاتووە
  • ڕام: ٨ و ١٢ و ١٦ گێگابایت
  • بیرگە: ٢٥٦ یان ٥١٢ گێگابایت
  • پاتریەکەی ٤٣٠٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری تا ٤٤ وات خێرابارگاوی بوونەوە دەکات.
  • کامێرای پشتەوە: سەرەکی ٥٠ مێگاپیکسڵە و زۆر گۆشەفراوانەکەی ٨ مێگاپیکسڵە.
  • کامێرای پێشەوەی ٣٢ مێگاپیکسڵە.
  • سیستەم: ڕووکاری ColorOS 13 بنچینەکراو لەسەر Android 13

نرخی مۆبایلەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

Find N2

  • 12GB + 256GB – 1,146 US Dollars)
  • 16GB + 512GB – 1,433 US Dollars)

Find N2 Flip

  • 8GB + 256GB – 859 US Dollars)
  • 12GB + 256GB – 917 US Dollars)
  • 16GB + 512GB – 1,003 US Dollars)

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/yd7tZvb
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە