مۆتۆڕۆلا نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Motorola X40 نمایش کرد كە دەبێتە بەهێزترین و باشترین مۆبایلی کۆمپانیاکە تاوەکو ئێستا.
ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 1,080 * 2,400 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندییەکانی +HDR10 و پانێڵی 10-bit لە خۆ دەگرێت.
بەهێزترین چیپسێتی کۆمپانیای کواڵکۆم Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و کامێرای پۆرترەیت بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، وە کامێرای سێڵفیشی ڕوونی 60 مێگاپێکسڵە.
قەبارەی پاترییەکەی 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا لە ڕێگەی وایەرەوە بەهێزی 125 وات و بە بێ وایەر بەهێزی 15 وات دەکات.
جۆری بیرگەکەی UFS 4.0 و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5X ـە، هەروەها بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.
نرخی مۆبایلەکە لە 490 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/cjHCoUx
via IFTTT