ڕووکاری MIUI 14 بۆ مۆبایلەکانی شاومی نمایشکرا; وردەکاری تەواو بخوێنەوە

لە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و لە کۆتایدا شاومی وەشانی ١٤ی لە ڕووکارە تایبەتییەکەی خۆی هاوشان لەگەڵ زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 13/13 Pro نمایشکرد. ئەم وەشانە لەسەر ئەندرۆید ١٣ بنچینەکراوە و گۆڕانکارییەکی زۆر لە ڕووکاری کراوە و هەروەها تایبەتمەندی نوێ بۆ زیادکراوە و چاکسازی ڕیشەیی کراوە. وەشانی ئەمجارە لە ڕووی قەبارەوە کەمتر کراوەتەوە لە چاو MIUI13 و چاکسازی لە چوستی و پێکهاتەکەی کراوە.

ڕووکاری MIUI14 لە ڕووی دیزاینەوە گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینەوە. ئایکۆنەکان گۆردراون و ڕووکارەکە بە گشتی گۆردراوە. ئایکۆنەکان گەورەترن و دەکرێت گۆڕانکاری لە قەبارەیان بکرێت بەپێی داخوازی بەکارهێنەر. هەروەک ویجتی نوێ هەیە و فۆڵدەرەکان لەسەر Homescreen گەورەتر دەکرێن و چەندین گۆڕانکاری تر بۆ دڵخوازکردنی سیستەمەکە بەردەست کراون.

لە ڕووی چوستییەوە

لە کاتی کۆنگرەدا شاومی زۆر باسی چوستی MIUI14ی کرد. بەشێوەیەک کاری زۆریان کردووە کە ڕووکارەکە سادەتر و سوکەڵەتر بکەن. ڕووکاری ئەمجارە بزوێنەری Photon Engineی هەیە کە ڕێگە بە پەرەپێدەران دەدات ئەپەکانیان زیاتر لەگەڵ ڕووکارەکە بگونجێنن و کەمتر وزە بەفیڕۆ بدەن.

شاومی لەم وەشانە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات زۆربەی ئەپەکانی سیستەم بسڕنەوە و تەنها ٨ دانە دەکرێت بهێڵدرێنەوە. شاومی بانگەشەی ئەوە دەکات کە خێرایی سیستەم بە ٦٠% باشترکراوە.

لە ڕووی تایبەتمەندی نوێوە

دیارترین تایبەتمەندی MIUI14 بریتییە لە قەبارە بچوکەکەی کە وای کردووە تەواوی سیستەمەکە ١٣.٠٩ گێگابایت بێت، کە بە بەراورد بە نەوەکانی تری ئەم ڕووکارە زۆر کەمترە. هەروەک تایبەتمەندی نوێ بۆ ئەپی پاککردنەوەی سیستەم بەردەست دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە ئەپە دەرەکییەکان بگرێت شوێنی زۆر لە بیرگە داگیر بکەن.

تایبەتمەندی نوێ بۆ نۆتیفیکەیشنەکان زیدکراوە و بەکارهێنەران بە ئاسانی دەتوانن نۆتیفیکەیشنەکان بەلاوە بنێن. هەروەها لە ڕووی Privacy ڕووکارەکە چاکسازی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.

لە ڕووی AI یەوە

کۆمەڵێک تایبەتمەندی پاڵپشت بە ژیری دەستکرد لەگەڵ ئەم ڕووکارە تێکهەڵکێش کراون. بۆ نمونە، دەتوانیت دەق لە وێنە دەربکەیت لە گەلەری یان هەر شوێنێکی تر بێت و پاڵپشتی ٨ زمان دەکات. هەروەها تایبەتمەندی Live Captions بۆ ڤیدیۆ و چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە سەرهێڵییەکان زیادکراوە.

لە ڕووی پەیوەست بوون بە ئامێری ترەوە

شاومی لەگەڵ وەشانی ١٤ی MIUI تێکهەڵکێشی لەگەڵ سیستەمەکانی تر ئاسانکردووە. لە ماڵەوە یان لە شوێنی کار دەتوانیت ئاسانتر ئامێرەکان کۆنتڕۆڵ بکەیت.

لە ڕووی خزمەتگوزاری خێزانییەوە

لە ڕووی خزمەتگوزاری خێزانییەوە، شاومی هەوڵی نایابی داوە بەجۆرێک دەتواندرێت تا ٨ ئەندام گروپیان بۆ دروست بکرێت و ڕۆڵی دیاریکراویان پێ بدرێت. دەکرێت ئەلبومی وێنە لەگەڵ یەکتر هاوبەشی بکەن و هەموو ئەندامەکان دەتوانن سەیری وێنە و ناوەڕۆکی ئەلبوومەکان بکەن.

هەروەک لە ڕێگەی خزمەتگوزاری خێزانییەوە دەتواندرێت زانیاری تەندروستی هاوبەشی پێ بکرێت، وەکو ترپەی دڵ و ئۆکسجینی خوێن و خەو و زیاتریش.

ئەمانەی سەرەوە بەگشتی نوێکارییەکان بوون و لەکاتی بەردەست بوون و بڵاوکردنەوەی زانیاری زیاتر، لێرە لەسەر ماڵپەڕ وتاری پتر بڵاودەکەینەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/F6G5LUe
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە