بە فەرمی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 بە تایبەتمەندی ray tracing و پشتگیری کردن لە Wi-Fi 7 نمایش کرا

 

کاتژمێر 2ی شەوی ڕابردوو کواڵکۆم کۆنگرەیەکی بۆ نمایش کردنی نوێترین چیپسێتی خۆی بە ناوی Snapdragon 8 Gen 2 ئەنجامدا. کواڵکۆم گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چیپسێتەکەدا کردووە و لەم بابەتەدا بە وردی باس لە گۆڕانکارییەکان دەکەین.

 

گۆڕانکاری لە CPU و GPU:

 

کواڵکۆم لەم نەوەیەدا سەرنجی لەسەر باشتر بەکارهێنانی وزە بووە بەڵام هێشتا چیپسێتەکە خێراییەکی نایابی هەیە. یەکەمین ناووکی لەسەر Cortex-X3 بە خێرایی 3.2 گێگاهێرتز بنەچەکراوە بۆ کارە زۆر قورسەکان. هەروەها چوار ناووکی دیکەی جێبەجێکردن(Performance) بە خێرایی 2.8 گێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت (بە پێچەوانەی نەوەیەی پێشووتر کە 3 ناووک بوو)، لەگەڵ سێ ناووکی دیکە بۆ کاری ڕۆژانە و ئاسایی بە خێرایی 2 گێگاهێرتز (لە کاتێکدا نەوەی پێشووتر 4 ناووک بوو).

 

پشتیگری لە خێراییەکی زیاتری ڕام دەکات لە جۆری LP-DDR5X و تاوەکو خێرایی 4,200MHz و پشتگیری لە نوێترین جۆری بیرگەی UFS 4.0 دەکات.

نوێترین GPU ـی Adreno لە ڕووی تواناوە بە ڕێژەی %25 و لە ڕووی بەفیڕۆدانی وزەوە بە ڕێژەی 45% باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی Ray Tracing دەکات کە پێشووتر لەسەر کۆمپیوتەر و کۆنسڵەکان بەردەست بوو و تایبەتمەندییەکی بریتییە لە باشتر کردنی تیشک و ڕەنگ و سێبەری نێو یارییەکان.

چیپسێتەکە پشتیگری لە ڕوونمایەک بە ڕوونی +QHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز یاخوود بە ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز دەکات. هەروەها لە کۆتاییدا پشتگیری لە فۆرماتی نوێی ڤیدیۆ AV1 دەکات بۆ ستریم کردن بە ڕوونی 8K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و پشتیگری کردن لە تایبەتمەندی HDR.

 

 

گۆڕانکاری لە کامێرا:

 

کواڵکۆم Samsung ISP باشتر کردووە کە تایبەتە بە ژیری دەستکرد و ڕوونی وێنەکان. چیپسێتەکە پشتگیری تاوەکو ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ بۆ یەک کامێرا و ڕوونی 36 مێگاپێکسڵ بۆ سێ کامێرا دەکات و پشتیگری لە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ دەکات بە zero shutter lag.

 

پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا و ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات.

 

گۆڕانکاری لە Connective:

 

چیپسێتەکە نوێیەکە مۆدێمی Snapdragon X70 لەسەر جێگیر کراوە کە پشتگیری لە mmWave و sub-6GHz 5G دەکات و بەرزترین ڕێژەی داونڵۆد کردن بە مۆدێمەکە دەگاتە 10Gbps. پشتگیری لە کارپێکردنی دوو چیپسێتی 5G پێکەوە دەکات و پشتیگری لە ستانداردی نوێی وای فای Wi-Fi 7 بە خێرایی تاوەکو 5.8Gbps دەکات. هەروەها پشتیگری لە نوێترین وەشانی Bluetooth وەشانی Bluetooth 5.3 دەکات.

 

 

گۆڕانکاری لە ژیری دەستکرد:

 

وەک هەمیشە کواڵکۆم گۆڕانکاری نایاب لە ژیری دەستکرددا دەکات. پرۆسێسەری Hexagon تایبەت بە ژیری دەستکرد بۆ یەکەمین جار پشتگیری لە فۆرماتی INT4 دەکات کە بەهۆیەوە کواڵکۆم بەڵێن دەدات چیپسێتەکە %60 باشتر کرابێت بە پێی هەر واتێک.

 

هەروەها پرۆسێسەرەکە خێراتر کراوە و توانای 4.35 هێندە باشترە لە نەوەی پێشووتر و یارمەتی کامێرا دەدات لە ناسینەوەی وێنەیەک و بەشەکانی وەک قژ و دەم و چاو و جل و بەرگ و هتد.. بۆ ئەوەی بە جیاوازی کاریان لەسەر بکات و ڕێکیان بخات.

 

بەمزووانە:

 

وەک هەمیشە چیپسێتەکە ئاست بەرزەکەی کواڵکۆم لای زۆرینەی کۆمپانیاکان دڵخوازە و کۆمپانیایەکە ئاشکرای کرد کۆمپانیاکانی Asus ROG, Honor, iQOO, Motorola, nubia, OnePlus, Oppo, Red Magic, Sharp, Sony, vivo, Xiaomi, Meizu, ZTE بەرهەمیان بە چیپسێتە نوێیەکەوە دەبێت.

کواڵکۆم ڕایگەیاند یەکەمین مۆبایل بە چیپسێتەکەوە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0NQqiyJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە