ئەی ئێم دی یەکەمین گرافیک کاردەکانی بە تەکنیکی RDNA 3 نمایش کرد

 

پاش ئەوەی ئێن ڤیدیا نوێترین گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 4090 نمایش کرد، هەموو چاوەکان لەسەر کۆمپانیای ئەی ئێم دی بوون بۆ وەڵامدانەوە. ئێستا کۆمپانیاکە کۆنگرەی هەیە و نوێترین گرافیک کاردەکانی خۆی نمایش دەکات. یەکەمین دوو گرافیک کاردی بە تەکنیکی تەلارسازی و پێکەوەبەستنی RDNA 3 نمایش کرد. دوو گرافیک کاردەکە بریتین لە Radeon RX 7900 XTX و RX 7900 XT. بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەی ئێم دی Dr. Lisa Su ڕایگەیاند گرافیک کاردە نوێیەکان ئاستیان بە ڕێژەی 54% باشتر کراوە بە پێی هەر واتێک، کە ئەمەش پەیامێکی کوشندەی ناڕاستەوخۆیە بەرامبەر ئێن ڤیدیا و گرافیک کاردە نوێیەکەی کە وزەیەکی ئێجگار زۆر بەکار دەهێنێت.

ئەم گرافیک کاردە نوێیانە تەنها تایبەتمەندییەکانیان بەرز نەکراوەتەوە، بەڵکو پشتگیری لە زۆر تەکنەلۆژیا و تەکنیکی ژیری دەستکردی نوێ دەکەن. بەهۆی شێوازی نوێی RDNA 3 گرافیک کاردەکان گونجاون بۆ کۆمپیوتینگ هەتاوەکو 61 تێرافلۆپس و جۆری Radeon RX 7900 XTX قەبارەی میمۆرییەکەی 24 گێگابایتە لە جۆری GDDR6 بە 58 ملیار ترانزستەرەوە.

 

هەروەها گرافیگ کاردی 7900XT نمایش کرا بە 20 گێگابایت میمۆرییەوە، گرافیک کاردە نوێیەکان لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی نەوەی پێش خۆیانن بەڵام بە پانکەی گەورەتر.

کاتێک دێتە سەر Ray Tracing، خاڵی لاوازی ئەی ئێم دی دەست پێ دەکات، بەڵام ئەی ئێم دی بەڵێن دەدات بۆ ئەم گرافیک کاردانە تایبەتمەندییەکە بە ڕێژەی 50% باشتر کراوە. هەروەها ئەم گرافیک کاردە نوێیانە پشتگیری لە بزوێنەرە نوێیەکەی ئەی ئێم دی Radiance Display دەکەن کە پشتگیری لە کارپێکردنی یارییەکان بە ڕوونی 4K و 480 وێنە لە چرکەیەکدا و ڕوونی 8K و 165 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات.

 

هەروەها کۆمپانیاکە نەرمەواڵەیەکی دیکە و نوێی ڕاگەیاند بە ناوی Hypr-RX بۆ Overclock کردنی گرافیک کاردەکە. کرداری Overclock بریتییە لە زیاد کردنی توانای پارچەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەیەکی کاتی و پێویست، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تەمەنی پارچەکە بەڵام لە کاتی پێویستدا دەتوانرێت بەکار بهێندرێت و سوودی خۆی هەیە. ئەی ئێم دی دەڵێت تەنها یەک کلیک بەسە بۆ ئەنجامدانی کردارەکە لە ڕێگەی ئەم نەرمەواڵە نوێیەوە کە لە سەرەتای ساڵی 2023 بەردەست دەبێت.

یەکێکی دیکە لە سەپرایزەکانی ئەی ئێم دی بریتییە لە توانای گرافیک کاردەکە بۆ کارپێکردنی هەردوو یاری Assassin’s Creed Valhalla بە ڕوونی 8K و 96 وێنە لە چرکەیەکدا و یاری Call Of Duty Modern Warfare 2 لە مۆیتەری چەماوە بە ڕوونی 8K و 190 وێنە لە چرکەیەکدا.

 

نرخی گرافیک کاردی 7900XTX بریتی دەبێت لە 999 دۆلار و نرخی جۆری XT هەرزاتر دەبێت بە 100 دۆلار و بریتی دەبێت لە 899 دۆلار و هەردوو گرافیک کاردەکە لە ڕۆژی 13ی مانگی داهاتوو بەردەست دەبن.

 

نوێ کراوەتەوە: زانیاری زیاتر لەسەر گرافیک کاردەکان و نرخی گرافیک کاردەکان زیاد کراون.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/rYNcifQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە