بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Oppo Reno 9 نمایش کرا

 

ئۆپۆ ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی بەست و نوێترین زنجیرە مۆبایلی Oppo Reno 9 نمایش کرد. زنجیرەکە سێ مۆبایل لە خۆ دەگرێت، Oppo Reno 9, Oppo Reno 9 Pro, Oppo Reno 9 Pro Plus

 

زانیاری تەواو لەسەر Oppo Reno 9:

 

جۆری ئاسایی و سەرەتایی زنجیرەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +Full HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز لە خۆ دەگرێت. ڕووناکی دەگاتە 800 نیت و پشتگیری لە تایبەتمەندی DCI-P3 دەکات.

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرایەکی وێنەی ڕەش و سپی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە و چیپسێتی Snapdragon 778G لەسەر جێگیر کراوە.

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات لەسەر جێگیر کراوە و نرخی 350 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، 378 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، 420 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.

 

زانیاری تەواو لەسەر Oppo Reno 9 Pro:

 

جۆری پرۆی زنجیرەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +Full HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت.

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرایەکی گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە و چیپسێتی Dimensity 8100 لەسەر جێگیر کراوە.

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات لەسەر جێگیر کراوە و نرخی 490 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت، 532 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت دەبێت.

 

زانیاری تەواو لەسەر +Oppo Reno 9 Pro:

 

جۆری پرۆ پڵەسی زنجیرەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی چەماوە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +Full HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت.

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرایەکی گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە و چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە.

پاترییەکی قەبارە 4,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات لەسەر جێگیر کراوە و نرخی 560 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت، 616 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/PEQy2lm
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە