میدیاتێک باشترینی خۆی نمایش کرد

 

هەروەکو ئەوەی بۆی دیاری کردبوو، میدیاتێک کۆنگرەی بەست و نوێترین چیپسێتی ئاست بەرزی نمایش کرد بەناوی Dimensity 9200.

چیپسێتەکە قەبارەی 4 نانۆمەترە و یەکەمین چیپسێتە کە بە نەوەی دووەمی تەکنیکی تەلارسازی ARMv9 بنیات نراوە. هەشت ناووک لەخۆدەگرێت، ناوکێکی گەورە لەجۆری Cortex-3X، سێ ناووکییش لە جۆری Coretex-A715، چوار ناووکییش لەجۆری Cortex-A510. بە بوونی ئەم ناووکانەوە چیپسێتەکە بەڕێژەی %10 بۆ %12 لە نەوەی ڕابردووی خێراترە و بەڕێژەی %25 وزە کەمتر بەکار دەهێنێت دەدات.

 

گەورەترین گۆرانکاری لە چیپسێتەکە لە بەشی گرافیکدا کراوە، کە یەکەمین چیپسێتە ناووکی گرافیکی Immortalis-G715 کۆمپانیای ARMی لەسەر جێگیر کرابێت. کە پشتگیریی لە تایبەتمەندیی Ray Tracing دەکات. میدیاتێک ڕاگەیاند کە چیپسێتەکە لەرووی گرافیکەوە بەرێژەی %32 خێراترە و بەڕێژەی %41 وزە کەمتر بەکار دەهێنێت.

 

پشتگیری لە دووانە روونما دەکات، بەڕوونی 5K بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز، هەروەها تاک روونما بە ڕوونی WHQD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز. پشتگیری لە بیرگەی UFS 4.0 و ڕامی جۆری LPPDR5X بەخێرایی 8.5 Gbps. هەروەها یەکەم چیپسێتە کە Wi-fi 7 لەخۆدەگرێت کە توانای هەیە تاوەکو 6.5 Gbps داتا بگوازێتەوە. هەروەک مۆدێمی نەوەی پێنجەم و Bluetooth 5.3 لە خۆدەگرێت.

 

پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات و دەتوانرێت یەک کامێرای بە ڕوونی 320 مێگاپێکسڵ لەسەر جێگیر بکرێت و پشتگیری لە 3 کامێرا بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ دەکات.

 

چاوەڕوان دەکرێت یەکەمین مۆبایل کە چیپەکەی لەسەر جێگیر کراوە لە کۆتای ئەمساڵ نمایش بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/JEOz7Y1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە