هواوەی هەرزانترین مۆبایلی چەماوەی ڕاگەیاند

 

هواوەی ئەمڕۆ لە چین بۆنەیەکی ڕێکخست و نوێترین مۆبایلی چەماوەی خۆی بە ناوی Huawei Pocket S نمایش کرد.

 

ڕوونمای ناوەوەی مۆبایلەکە قەبارەی 6.9 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2790 * 1188 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 300 هێرتز.

هەروەها چیپسێتی Snapdragon 778G لەسەر جێگیر کراوە بە پشتگیری کردن لە تۆڕی نەوەی چوارەم(4G)، کامێرای سێڵفی مۆبایلەکە ڕوونی 10.7 مێگاپێکسڵە و لە شێوەی چاڵە. ڕوونمای دووەمی مۆبایلەکە لە شێوەی بازنەدایە و ڕاستەوخۆ لە ژێر کامێرای دواوەی مۆبایلەکەیە بە قەبارەی 1.04 ئینج لە جۆری OLED بە ڕوونی 340 * 340 پێکسڵ.

کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکە ڕوونی 40 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 40 وات لەسەر جێگیر کراوە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 820 دۆلار و بۆ 256 گێگابایت 890 دۆلار و بۆ 512 گێگابایت 1,028 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/KD7CSam
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە