ساڵانە ئەپڵ لە مانگی 9 کۆنگرە دەبەستێت بۆ نمایش کردنی نوێترین مۆبایلەکانی (ئایفۆن). ئەپڵ بەوە ناسراوە گۆڕانکاری زۆر و چڕ بە یەکجار و لە یەک مۆدێلدا ناکات، بەڵام هەواڵەکان ئاماژە بە گۆڕانکارییەکی زۆر دەکەن بۆ مۆبایلی ئایفۆن 15 کە لە مانگی 9ی ساڵی داهاتوو نمایش دەکرێت. بێگومان ئەم هاواڵانە لەوانەیە ڕاست نەبن بە تەواوەتی چوونکە کاتێکی زۆر ماوە بۆ نمایش کردنی مۆبایلەکە و پێشبینی نوێ.
8 تایبەتمەندییەکە بریتین لە:
1- دەرچەی Type-C (لە مۆدێلەکانی دیکەی ئایفۆندا بەردەست نەبوو و لە جیاتی ئەم دەرچەیە Lightning بەکار دەهات).
2- دوگمەی زیاد کردنی دەنگ بە شێوەی تەچ بێت و دوگمەی ڕەق نەبێت هاوشێوەی ئایفۆن 7 و ئەوانی دیکە کە دوگمەی سەرەکیان(Home) وابوو.
3- داینامیک ئایلەند بۆ تەواوی مۆدێلەکانی بەردەست دەخرێت. پێچەوانەی زنجیرەی ئایفۆن 14 کە تەنها بۆ مۆدێلی پرۆ و پرۆ ماکس بەردەست خرا.
4- هەمان قەبارە، واتە هەمان قەبارەی زنجیرەی ئایفۆن 14 دەبێت، 6.1 ئینج و 6.7 ئینج.
5- کامێرای دووربینی (Pirescope).
6- ناو گۆڕین، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن جێگای ناوی پرۆ ماکس بە ئەڵترا بگۆڕدرێتەوە یان مۆدێلێکی تایبەتی ئەڵترا بەرهەم بهێنرێت.
7- چیپسێتی Apple A17 بە قەبارەی 3 نانۆمەتر.
8- ڕامی زیاتر. پێدەچێت جۆری پرۆ ڕامی بەرز بکرێتەوە بۆ 8 گێگابایت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/DL6Ezyr
via IFTTT