بە فەرمی مۆبایلی ڕیەلمی 10 نمایش کرا

 

یەکەمین مۆبایلی زنجیرەی ڕیەلمی 10 نمایش کرا بە سەرنج خستنە سەر توانا و چوستی. تەنها بە ڕیەلمی 10 ناودەبرێت و چیپسێتی 6 نانۆمەتری MediaTek Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە.

 

جۆری بیرگەی UFS 2.2 ـە و 50% ئامێرەکە بەشی ساردکردنەوەی باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. بەڵێنی کارپێکردنی یاری PUBG بە 40 وێنە لە چرکەیەکدا(FPS) دراوە بە کڕیاران لە کاتێکدا ڕوونماکەی پشتگیری لە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز دەکات. کەمی ژمارەی وێنە لە چرکەیەکدا بۆ توانای چیپسێتەکە دەگەڕێتەوە.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 360 هێرتز لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی تاوەکو 1,000 نیتە و بە پارێزەری Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوە.

 

کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای دووەم بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات لە خۆ دەگرێت و بە 70 خوولەک بارگاوی دەبێتەوە.

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 230 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 250 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 270 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 280 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 300 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/zHaRpAq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە