دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ریەڵمی یەکەم مۆبایلی لە زنجیرەی ریەڵمی 10 نمایشکرد، ئەمرۆ دوو مۆبایلی دیکەشی لە زنجیرەکە نمایشکرد کە هەردوو مۆبایلەمە خاوەنی کامێرای 108 مێگاپێکسڵین.
ریەڵمی 10 پرۆ
چیپسێتی 6 نانۆمەتری Snapdragon 695 لەسەر جێگیرکراوە.
روونمایەکی لە جۆری LCD بەقەبارەی 6.72 ئینج بە روونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕایی وەڵام دانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز لەخۆدەگرێت.
کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە بەهەستەوەری(ISOCELL HM6)ـی کۆمپانیای سامسۆنگ و کامێرای دووەمی بەڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ قوڵی لەخۆدەگرێت، کامێرای سێڵفی بەڕوونی 16 مێگاپێکسڵ.
پاترییەکەی قەبارەی 5000 مللی ئەمپێر/ کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات بارگاوی دەبێتەوە.
نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 225 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 265 دۆلار.
ریەڵمی 10 پرۆ پڵەس
چیپسێتی Dimensity 1080 لەسەر جێگیر کراوە.
روونمایەکەی قەبارەی 6.7 ئینجە لەجۆری AMOLED بەڕوونی +FHD و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕایی وەڵام دانەوەی دەست لێدانی 360 هێرتز.
بەهەمان شێوەی جۆری پرۆ پاترییەکەی قەبارەی 5000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بەڵام خێرایی بارگاوی کەرەوەکەی خێراترە کە 67 واتە.
کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە بەڕوونی 108 مێگاپێکسڵ و کامێرای دووەم بەڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و کامێرای سێیەم بەڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ لەخۆدەگرێت، هەروەکو جۆری پرۆ کامێرای سێڵفییەکەی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە.
نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 240 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 280 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 336 دۆلار.
هەردوو مۆبایلەکە لە ڕۆژی 24ـی ئەم مانگە دەست بەفرۆشتنیان دەکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/MCQJ4Gz
via IFTTT