زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 12T نمایش کرا

 

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی بۆنەیەکی بە ناوی MakeMomentsMega ڕێک خست و نوێترین بەرهەمەکانی تێدا نمایش کرد. دیارترین بەرهەمی بۆنەکە بریتییە لە زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 12T. دوو مۆدێل لە خۆ دەگرێت، Xiaomi 12T و Xiaomi 12T. هەردوو مۆبایلەکە ئاست بەرزن و تایبەتمەندی نایاب لە خۆ دەگرن!

 

شاومی بە شێوەیەکی گشتی سەرنجی خستە سەر کامێرای دواوەی مۆبایلی Xiaomi 12T Pro، کامێرای 200 مێگاپێکسڵی.

کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلی Xiaomi 12T Pro ڕوونی 200 مێگاپێکسڵە و چەندان تایبەتمەندی ناوازە لە خۆ دەگرێت. لەوانە: OIS (بۆ کەم کردنەوەی لەرزین لە کاتی ڤیدیۆ و کەمتر تەڵخ کردنی ڤیدیۆکان)، Xiaomi Pro Cut (ناسینەوەی تەواوی تەنەکانی وێنەیەک لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە و گونجاندنی کامێراکە لەگەڵی)، In-Sensor Zoom (بۆ وێنەیەکی زۆر ڕوون بە یارمەتی نەرمەواڵە و ڕەقەکاڵا لە دۆخی Portrait)، Xiaomi Mega Nights (بۆ چرکاندنی وێنە لە شەودا بە ڕوونی و ڕووناکییەکی زۆر).

 

قەبارەی هەستەوەرە 200 مێگاپێکسڵیەکە 1/1.22 ـە و توانای هەیە بە ڕوونی 8K وێنە تۆمار بکات و 8P ـیە. کامێرای دووەمی مۆبایلەکە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ چرکاندنی وێنەی گۆشە فراوان و کامێرای سێیەم ڕوونی ت مێگاپێکسڵە بۆ وێنەی ماکرۆ، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 20 مێگاپێکسڵە.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1,220 * 2,712 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چڕی هەر پێکسڵێک لە ئینجێکدا بریتییە لە 446 پێکسڵ. لە کاتی پێویستدا ڕوونماکە خۆکارانە گۆڕانکاری دەکات لە نێوان دۆخی 30 هێرتز، 60 هێرتز، 90 هێرتز، 120 هێرتز. هەروەها هەردوو تایبەتمەندی +HDR10 و Dolby Vision لە خۆ دەگرێت.

 

چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و ژووری هەڵمینی مۆبایلەکە بە ڕێژەی %65 گەورەتر کراوە بەروارد بە زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 11T، بەمەش مۆبایلەکە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمتر گەرم دادێت بەروارد بە نەوەی پێش خۆی. جۆری ڕامەکەی LPDDR5 و جۆری بیرگەی UFS 3.1 ـە و کار بە ڕووکاری MIUI 13 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 12 دەکات.

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات لە خۆ دەگرێت (لە نێو پاکەتدا کەلەی بارگاوی کەرەوە بوونی دەبێت، جیاواز لە زۆرینەی کۆمپانیایەکانی دیکە). تەواوی پاتری مۆبایلەکە تەنها لە ماوەی 19 خوولەکدا بارگاوی دەبێتەوە.

 

بڵندگۆی ستیریۆ لە خۆ دەگرێت کە لە لایەن کۆمپانیای بەناوبانگ Harman Kardon بە پشتگیری تایبەتمەندی Dolby Atmos پەرەی پێ دراوە، هەروەها پشتگیری لە Wi-Fi 6 و Bluetooth 5.2 دەکات.

 

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا بریتییە لە 750 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، چاوەڕوان بن ڕۆژی 5 شەممە نرخەکان لە کوردستان ئاشکرا دەکرێن و ئێمە بۆتانی دەخەینە ڕوو!

 

جۆری ئاسایی (بێ پرۆ) چەند جیاوازییەکی بنەڕەتی لەگەڵ جۆری پرۆ هەیە. یەکەمیان لە کامێراوە دەست پێ دەکات، جۆری ئاسایی کامێرای سەرەکی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە.

هەروەها چیپسێتی Mediatek Dimensity 8100 Ultra لەسەر جێگیر کراوە لە جیاتی Snapdragon 8+ Gen 1، پشتگیری لە Bluetooth 5.3 دەکات لە جیاتی Bluetooth 5.2. تەواوی تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە هاوشێوەی جۆری پرۆیە و نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 600 یۆرۆ لە ئەورووپا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/WRComeU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە