ئەپڵ پشتڕاستی کردەوە ئایفۆن بە دەرچەی Type-C ـەوە دیدەنی دەکەین

 

ئەپڵ هیچ شتێکی نەشاردەوە و هەموو شتێکی ئاشکرا کرد! لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Greg Joswiak سەرۆکی بەشی بەبازاڕی کردن(مارکێتین)ی کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند ”ئێمە هیچ بژاردەیەکمان نییە، دەبێت پابەند بین.“ واتە دەبێت دەرچەی Type-C لە ئایفۆندا جێگیر بکەین. تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە بۆ ئایفۆنی داهاتوو دەبێت یاخوود نا، چوونکە دوا وادەی یەکێتی ئەورووپا بۆ بە ستاندارد کردنی دەرچەی Type-C بریتییە لە پایزی ساڵی 2024، واتە نازانرێت بۆ زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 15 یان ئایفۆن 16 دەرچەی Type-C دیدەنی دەکرێت.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین ئایپادەکانی ڕاگەیاند و ئایپاد 10 بۆ یەکەمین جار لەو زنجیرەیەدا دەرچەی Type-C لە خۆ گرت، واتە ئەپڵ بە تەواوەتی دەستی کردووە بە جێگیر کردنی دەرچەکە لە تەواوی بەرهەمەکانیدا. چوونکە بڕیارەکەی یەکێتی ئەورووپا تەنها بۆ مۆبایلەکان نییە و تابلێت(ئایپاد) و هەر ئامێرێکی دیکەی تەکنەلۆژی دەگرێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/DKnY0IZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە