لاپتۆپی Surface Pro 9 بە نەوەی دوازدەیەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ و نەوەی نوێی Microsoft SQ3 نمایشکرا

بەرهەمە دیارەکەی کۆنگرەی ئەمڕۆی مایکڕۆسۆفت بریتی بوو لە نەوەی نوێی زنجیرە لاپتۆپی Surface. نەوەی نوێی لاپتۆپەکە Surface Pro 9ـیە و بە نوێترین نەوەی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ و نەوەی نوێی پڕۆسێسەری Microsoft SQ3 نمایشکرا. جۆری 5Gی لە Surface Pro 9 بە پڕۆسێسەرە تایبەتەکەی مایکڕۆسۆفت بەهێزکراوە و خاوەن چوستی بەرز و نایابە و درێژەپێدەرەی زنجیرەی Surface Pro Xـە.

جۆری Surface Pro 9 5G خاوەن NPU (neural processing unit) ـە کە ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئەنجامدانی کاری گرنگ لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە لە ویندۆز ١١ دا. بۆ نمونە، بەکارهێنەران دەتوانن کاریگەری بۆ کامێرا و مایکڕۆفۆن چالاک بکەن و بە ئاسانی پشتی کەسەکان Blur بکەن و جەخت لە دەنگی بەکارهێنەر بکات و دەنگی ڕوونتر بکات و چەندین کاری تر لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە.

شایەنی باسە ئەم جۆرەی بە پڕۆسێسەری ئینتێڵ کاردەکات خاوەنی NPU (neural processing unit)  نییە و لەم جۆرەدا نەوەی دوازدەیەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتیڵ بەکارهاتووە کە ٥٠% چوستی باشترە لە نەوەی پێشتری. ئەم نەوەیە دوو ڕەنگی تری بۆ زیادکراون کە Sapphire و Forestـن.

لە ئێستادا داواکاری پێشوەختە بۆ Surface Pro 9 دەستی پێکردووە و نرخی لە ٩٩٩ دۆلار دەست پێدەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/TJGSwF4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە