مایکڕۆسۆفت Surface Laptop 5 ـی بە نەوەی دوازدەیەمی ئینتیڵ و Thunderbolt 4 و Dolby Vision HQ نمایشکرد

مایکڕۆسۆفت پەردەی لەسەر نەوەی نوێی Surface Laptop 5 لادا کە بە نەوەی دوازدەیەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ بەهێزکراوە بە چوستییەکی زۆر باشتر لەنەوەی پێشتری. ئەم پڕۆسێسەرە نوێیانە لە چوار ناوکییەوە بەرزکراونەتەوە بۆ دە ناوکی کە وا دەکات سێرفس لاپتۆپ ٥ لە ڕووی فرە کارییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو لە نەوەی پێشتری باشتر بێت. سەرباری ئەمانە، سێرفس لاپتۆپ ٥ خاوەنی ڕەنگێکی نوێیە بە ناوی Sage و بۆ یەکەمجارە Thunderbolt 4 بۆ زیادکراوە و بڕوانامەی Secured-Core PC وەردەگرێت.

کامێرای ئەم نەوەیە باشترکراوە لە ڕووی خۆ گونجاندن بۆ دۆخی ڕووناکی کەم و ڕەنگی پێست و هەندێکی گۆڕانکاری تری لاوەکی لە دەموچاو و سەری کەسەکان.

شایەنی باسە، سێرفس لاپتۆپ ٥ خاوەنی بڕوانامەی Dolby Vision IQ و Dolby Atmos کە ئەمەش واتای وایە هەم لە ڕووی ڕوونما و ڕەنگەوە و هەمیشە لە ڕووی دەنگەوە باشترین پێشکەش دەکات.

سێرفس لاپتۆپ ٥ بە دوو قەبارەی ١٣.٥ و ١٥ ئینج بەردەست دەکرێت و لە ڕووی دیزاینەوە هاوتایە لەگەڵ نەوەی پێشتری. لە ئێستادا داواکاری پێشوەختە دەستی پێکردووە و نرخی لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

پوختەی تایبەتمەندییەکانی لە خوارەوە بخوێنەوە:

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/RGYs3cP
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە