سامسۆنگ زانیاری زیاتر دەربارەی ڕووکاری One UI 5 بڵاودەکاتەوە

 

لە کۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی سامسۆنگ زانیاری زیاتری دەربارەی ڕووکاری One UI 5 بن بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 ئاشکرا کرد، کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە موبایلەکانی سامسۆنگ دەگات.

 

هەروەکو ئەپڵ ئەمساڵ سامسۆنگیش گۆڕانکاری گەورەی لە شاشەی قوفڵ کردووە، کە رێگەت پێ دەدات ڕەنگی فۆنت و قەبارەی نوسینەکان بگۆڕیت. هەروەها رێگەت پێ دەدات کورتە ڤیدیۆ وەکو پاش بنەما دابنێیت.

ئێستا بەشێوەیەکی زیرەکانە وێبجێتەکان گۆرانکارییان بەسەردا دێت کە خۆت کاتەکانی دیاری دەکەیت، بۆ نمونە لە کاتی کارکردن وێبجێتی تایبەت بە کارت پیشان دەدات و لە کاتی وەرزشکردنیش وێبجێتەکانی تایبەت بە وەرزشکردن پیشان دەدات.

 

تایبەتمەندیی دەرهێنانی دەقەکانیشی بۆ وێنەکان بەردەست خست، کە هەروەکو تایبەتمەندی Live Text ئەپڵە.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دیکەشی ئەوەیە

کە ئاگاداری بەکارهێنەر دەکاتەوە لە بەکارهێنانی زانیارییەکانی بەکارهێنەر بە شێوەی نائاسایی و دەسەڵات دەدات بە بەکارهێنەر ئەم بەکارهێنانە پووچەڵ بکاتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/wz6ot94
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە