بە فەرمی +Microsoft Surface Studio 2 نمایش کرا

 

چوار ساڵ پێش ئێستا کۆمپیوتەری هەمووی لە ناو یەک(All in one Desktop) ـی Microsoft Surface Studio 2 نمایش کرا، دوای چوار ساڵ مایکرۆسۆفت کۆمپیوتەرەکەی نوێ کردەوە بە نەوەی یازدەهەمی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ و گرافیک کاردی RTX 3060. کۆمپیوتەرەکە ڕوونمایەکی قەبارە 28 ئینجی هەیە و دەتوانرێت بە زۆر شێواز بچەمێنرێتەوە و قەد بکرێت.

دەرچەی Thunderbolt 4 بۆ زیاد کراوە و تایبەتمەندی Dolby Vision HDR لە خۆ دەگرێت. مایکرۆسۆفت دەڵێت چیپسێتی Core i7-11370H لەسەر کۆمپیوتەرە نوێیەکە جێگیر کردووە کە 50% خێراترە لە نەوەی پێش خۆی، هەروەها گرافیک کاردی RTX 3060 ـمان جێگیر کردووە کە دوو هێندە خێراترە لە نەوەی پێش خۆی. کۆمپیوتەرەکە ڕامێکی 32 گێگابایتی لە جۆری DDR4 و 1 تێرابایت بیرگە لە جۆری SSD لە خۆ دەگرێت (جێگای زیاد کردنی بیرگەی هەیە). نرخی دەستپێکی کۆمپیوتەرەکە بریتییە لە 4,299 دۆلار یان 4,449 دۆلار ئەگەر تەختەکلیل و ماوس و پێنووسی زیرەکت بوێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/EcFM6P4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە