کۆمپانیای هواوەی نوێترین مۆبایلی بۆ بازاڕەکانی جیهان بە ناوی Huawei Nova Y61 نمایش کرد. تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە ئاشکرا کراوە بەڵام نرخ و کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکە ئاماژەی پێ نەدراوە. دیزاینی بەشی دواوەی مۆبایلەکە هاوشێوەی ئایفۆن پرۆیە، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ قووڵی و ماکرۆ لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی 5 مێگاپێکسڵە.
ڕوونمایەکی قەبارە 6.52 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD لە خۆ دەگرێت و چیپسێتێکی 8 ناووکی لەسەر جێگیر کراوە. بە بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەبێت و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە پشتیگری لە بارگاوی کەرەوەی 22.5 واتی لە خۆ دەگرێت
نرخ و کاتی بەردەست خستنی مۆبایلەکە ئاشکرا نەکراوە بەڵام پێشبینی دەکرێت نرخی لە خوار 150 دۆلارەوە بێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/qPtJ2gG
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..