بە فەرمی مۆبایلی Huawei Nova 10 SE نمایش کرا

 

زنجیرە مۆبایلی Huawei Nova 10 مانگی ڕابردوو لە کۆنگرەی IFA 2022 نمایش کرا. دوو جۆر بوون، جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ. ئێستا کۆمپانیاکە جۆری SE نمایش کرد.

 

مۆبایلەکە زۆر تەنکە و کێشی 184 گرامە. چیپسێتی Snapdragon 680G لەسەر جێگیر کراوە و ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە.

بەهۆکاری ئەوەی مۆبایلەکە بۆ بازاڕەکانی جیهانە، کار بە سیستەمی وەگەڕخەری Harmony ناکات، بەڵکو کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری EMUI 12 دەکات. پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات لە خۆ دەگرێت و بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت. نرخی مۆبایلەکە و کاتی بەردەست بوونی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بە هەر سێ بژاردەی بیرگە و ڕامی 6/128, 8/128, 8/256 بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1zNVQiC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە