میدیاتێک چیپسێتی Dimensity 1080 بە باشترکردنی یەکەی ناوەندی و چوستییەوە نمایشکرد

میدیاتێک چیپسێتێکی نوێی ئاست مامناوەندی نمایشکرد، کە لەرووی یەکەی ناوەندی چوستی و پشتگیری کامێرا باشتر کراوە بەروارد بە نەوەی پێش خۆی کە (Dimensity 920)ـە.

دیارترین گۆڕانکاری لە بەشی کامێرادا کراوە، کە ئێستا پشتگیری لە تاک کامێرای 200 مێگاپیکسڵی دەکات و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 4K بە کاراکردنی تایبەتمەندی HDR.

ناوکی سەرەکی یەکەی ناوەندی چیپەکە گۆڕانکاری  بەسەردا نەهاتووە تەنها ئەوە نەبێ خێراییەکەی لە 2.5 گێگاهێرتزە وە بەر کراوەتەوە بۆ 2.6 گێگاهێرتز. یەکەی گرافیکش وەکو خۆی ماوەتەوە کە Mali-G68. قەبارەکەشی گۆرانکاڕی بەسەردا نەهاتووە کە هەر 6 نانۆمەترە وەکو نەوەی پێشووتری. بە مۆدێمی نەوەی پێنجەم کاردەکات و پشتگیری لە Wi-fi 6 دەکات بۆ پەیوەندی. وا بڕیاریشە یەکەمین مۆبایل کە ئەم چیپەی لەسەر جێگیر کراوە لە چارەگی چوارەمی ئەمساڵ نمایش بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/yqUKfQ5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە