لە ساڵانی ڕابردوودا، مەحاڵ بوو پێش کۆنگرەی فەرمی گووگڵ زانیاری لەبارەی بەرهەمەکانییەوە ئاشکرا بکات. بەڵام ئەمساڵ ساڵێکی جیاواز بوو و گووگڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی Google I/O 2022 دیزاینی تەواوی بەرهەمە نوێیەکانی ئاشکرا کرد. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە لە بۆنەیەکدا زانیاری تەواو و نرخی بەرهەمە نوێیەکانی ئاشکرا کرد پاش ئەوەی چەندین هەواڵی دزەپێکراویان لەسەر بڵاو بوویەوە.
مۆبایلی Google Pixel 7 و Google Pixel 7 Pro
یەکەمین وێنەی فەرمی هەردوو مۆبایلەکە لە مانگی 5ی ئەمساڵ و لە کۆنگرەی Google I/O 2022 بڵاو کرایەوە، دیزاینی مۆبایلەکان هاوشێوەی نەوەی پێش خۆین واتە گووگڵ پێکسڵ 6 و 6 پرۆ، جگە لە جیاوازی لە دیزاینی کامێرادا. لاشەکەیان لە ئەلەمنیۆم درووست کراوە.
تایبەتمەندییەکانی گووگڵ پێکسڵ 7 بە نزیکی هاوشێوەی گووگڵ پێکسڵ 6 دەبێت، بێگومان جگە لە بەرز کردنەوەی چیپسێت و چەند تایبەتمەندییەکی دیکە. گووگڵ ڕوونمایەکی 7 ڕوونمایەکی تەخت بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری OLED و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت. گۆڕانکاری لە کامێرای مۆبایلەکەدا نەکراوە، واتە کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری (GN1) و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری (IMX381).
کامێرای سێڵفی مۆبایلەکە هاوشێوەی گووگڵ پێکسڵ 6 پرۆ ڕوونی 11 مێگاپێکسڵە. پاترییەکی قەبارە 4,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 30 وات لە خۆ دەگرێت (قەبارەی پاتری گووگڵ پێکسڵ 6 بریتی بوو لە 4,614 مللی ئەمپێر/کاتژمێر)
گووگڵ پێکسڵ 7 پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە پانێڵی LTPO و ڕوونی +QHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفی مۆبایلەکە ڕوونی 11 مێگاپێکسڵ دەبێت بەڵام بە هەستەوەری نوێی Samsung 3J1.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ دەبێت بە هەستەوەری JN1 و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ دەبێت، هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆ بە هەستەوەری Samsung GM1 بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 30 وات لەسەر جێگیر کراوە.
نرخی دەستپێکی گووگڵ پێکسڵ 7 بریتییە لە 599 دۆلار و پێکسڵ 7 پرۆ بریتییە لە 899 دۆلار.
چیپسێتی Tensor G2
گەورەترین گۆڕانکاری لە زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 7 بەروارد بە نەوەی پێشووتری بریتییە لە چیپسێت. مۆبایلە نوێیەکان چیپسێتی Tensor G2 ـی گووگڵیان لەسەر جێگیر کراوە، بە قەبارەی 4 نانۆمەتر. 8 ناووک لە خۆ دەگرێت، 2 دانەیان بە خێرایی 2.85 گێگاهێرتز، 2 دانەیان بە خێرایی 2.35 گێگاهێرتز، 4 دانەیان بە خێرایی 1.80 گێگاهێرتز. گرافیکی نوێی Mali-G710 لەسەر جێگیر کراوە بۆ توانایەکی بەرزتر و بەفیڕۆ چوونی وزەیەکی کەمتر.
مۆدێمێکی نوێی تۆڕی نەوەی پێنجەمی لەسەر جێگیر کراوە، S5300 5G، پاترییەکی باشتر، توانایەکی باشتر بۆ مۆبایلەکان دەستەبەر دەکات.
کاتژمێری زیرەکی Pixel
گووگڵ یەکەمین کاتژمێری زیرەکی خۆی ڕاگەیاند. Pixel Watch، چیپسێتی Exynos 9110 لەسەر جێگیر کراوە و 1.5 گێگابایت ڕام و 32 گێگابایت بیرگە لە خۆ دەگرێت. بە دوو مۆدێلی جیاواز بەردەست دەخرێت هاوشێوەی کاتژمێرە زیرەکەکانی دیکە، بە جۆری Wi-Fi و Bluetooth (تەلەفۆنی پێ ئەنجام نادرێت واتە سیم کارد ناخوێنێتەوە) و جۆری LTE (تەلەفۆنی پێ ئەنجام دەدرێت واتە سیم کارد دەخوێنێتەوە).
نرخی جۆری Wi-Fi + Bluetooth بریتییە لە 379 دۆلار و جۆری LTE بریتییە لە 419 دۆلار
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/nD9z5Ux
via IFTTT