پێدەچێت ساڵی داهاتوو ئەپڵ ئایپادێکی قەبارە گەورەتر نمایش بکات

 

ئایپادی کۆمپانیای ئەپڵ لە چەشنەکەی خۆیدا باشترینی بێ ڕکابەرە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش ئەپڵ ئایپاد پرۆی نوێ و ئایپادی نەوەی دەیەمی نمایش کرد. ئێستا نووسەر Mark Gurman لە ماڵپەڕی Bloomberg هەواڵێکی تا ڕادەیەک سەیر بڵاو دەکاتەوە.

 

بە پێی وتەی نووسەرەکە بێت ئەپڵ پلانی وایە لە چارەکی چوارەمی ساڵی داهاتوو ئایپادێک بە قەبارەی 16 ئینج نمایش بکات! لە کاتێکدا ئێستا گەورەترین قەبارەی ئایپاد بریتییە لە 12.9 ئینج. پێشووتر هەمان نووسەر لە ساڵی ڕابردوودا ئاماژەی بە ئایپادی 14 ئینج و 15 ئینج دا بەڵام تاوەکو ئێستا نمایش نەکراون. پێدەچێت ئەم پێشبینی و وتەیە لە پێشبینییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە سەری گرتبێت کە ئاماژەی بەوەدا ئەپڵ دەیەوێت ئایپادێک نمایش بکات کە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری macOS بکات.

 

واتە پێدەچێت لە چارەکی چوارەمی ساڵی داهاتوو ئایپادێکی نوێ بە قەبارەی 16 ئینج و سیستەمی وەگەڕخەری macOS ببینین، تۆ نزیکردنەوەی ئایپاد لە ماک چۆن دەبینیت؟



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/v749qj0
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە