سۆنی بە فەرمی نوێترین کامێرای خۆی ڕاگەیاند

 

سۆنی ئەلفا ٧ ئاڕ مارک 5 نوێترین کامێرای سۆنیە لە زنجیرەی ئاڕ، کە چەندین تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت و هەندێک لەو تایبەتمەندییانە یەکەمجارە لە کامێرایەکدا و بە تایبەتتر لە کامێراکانی سۆنیدا بوونی هەبێت و پەرەی پێ درابێت، منیش لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەم بە دیارترین تایبەتمەندیەکانی کامێراکە.

تایبەتمەندی گشتی

کامێرای Alpha 7R V هەمان هەستەوەر یاخوود سێنسەری 61 مێگاپیکسڵ لە جۆری

backside-illuminated Exmor R CMOS sensor

لە خۆدەگرێت کە هەمان هەستەوەی کامێرای پێش خۆیەتی بەڵام بە چارەسەرکار یاخود پڕۆسێسەرێکی نوێتر کە Bionz XR ە.

 

کامێراکە بە خێرایی ١٠ فرەیم لە چرکەیەکدا وێنە تۆمار دەکات کە هەمان بڕی کامێرای پێش خۆیەتی و بە گشتی دەکاتە چرکاندنی 583 وێنە بە جۆرایەتی ڕۆ لەسەریەک.

پرۆسێسەرە نوێیەکەی کامێراکە ڕێگات پێدەدات کە ئایزۆی 50 تاکو 102400 بەکاربهێنیت بە توانستی داینامیک ڕەینجی 15-stops

 

کامێراکە دوو دەرچەی بیرگەی دەرەکی لە جۆری CFexpress Type A لە خۆ دەگرێت بە ڤیوفایندەرێکی ئاست بەرزی 98.44 میلیۆن خاڵەوە.

فۆکەسی ئۆتۆماتیکی کامێراکە

سیستمی AI tracking کە سیستمێکی پاڵپشتی کراوە بە زیرەکی دەستکرد تایبەت بە فۆکەس کردن یارمەتی کامێراکە دەدات لە ناسینەوەی ڕووخساری کەسەکان لە کاتی وەستان و لە کاتی جووڵەشدا بە جۆرێک کە تەنها لە ناسینەوەی چاودا خۆی نابینێتەوە، بەڵکو گشت پارچەکانی دیکەی جەستە وەک لوت ، قژ و شان، …، هتد

 

ڕوونمای نوێ و توانستی نوێ

ڕوونمای کامێراکە زۆر تایبەتە، بە جۆرێک کە توانای جووڵەکردنی هەیە بە چوار تەوەرەدا!

وە دەتوانرێت بە ئاڕاستەی سەرەوە و خوارەوە و سوڕان و چونەوە یەکدا بجوڵێندرێت، ئەم تایبەتمەندیەش هاوشێوەی تایبەتمەندی کامێرای Lumix S1Hە.

 

تۆمارکردنی ڤیدیۆ

کامێرای Sony a7R V چەندین تایبەتمەندی باڵای هەیە بەسەر کامێرای Sony a7IV کە دیارترین تایبەتمەندیەکانی بریتیە لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K و خێرایی 25/24p

وە 4K بە خێرایی 50/60p

وە دەتوانێت بە جۆرایەتی 10-bit 4:2:2 ڤیدیۆ تۆمار بکات

سۆنی دەڵێت کە ئاستی کارکردنی دژەلەرزینی لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا زۆر بەرەوپێش بردووە بە تایبەت لەگەڵ ئەو هاوێنانەی کە تایبەتمەندی OSS لە خۆ دەگرن.

 

تایبەتمەندی دیکە

کامێراکە دەتوانرێت لە ڕێی تەچەوە کاری پێبکرێت و دەتوانێت کاری focus stacking پێ ئەنجام بدرێت.

دەتوانرێت بۆ پەخشی ڕاستەوخۆ بەکاربهێندرێت و پشتگیری لەم ڕوونیانە دەکات 4K 15p, HD 60p, HD 30p, and 720 30p

 

هەرچی تایبەتمەندی نوێی دەرچەکانیەتی بریتیە لە بوونی دەرچەی HDMI جۆری ئاسایی یاخوود گەورە و دەرچەی تایبەتی یو ئێس بی سی و مایکرۆ یو ئێس بی.

 

نرخی کامێراکە

نرخی ئەم کامێرایە 3900 دۆلار دەبێت و وا چاوەڕوان دەکرێت لە نیوەی دووەمی مانگی 12 بەردەست بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/xav18tG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە