بە فەرمی نەوەی دەیەمی ئایپاد ڕاگەیاندرا

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین نەوەی ئایپادی ڕاگەیاند، ئایپاد 10. بە چیپسێتی Apple Bionic A14 و دیزاین کردنەوەی و بژاردەی ڕەنگی نوێ.

 

نەوەی دەیەمی ئایپاد دیزاینێکی تەواو نوێکراوە لە خۆ دەگرێت و لایەکانی تەختن، هەروەها قەبارەی 10.9 ئینجە و تەچ ئایدی لە لاتەنیشتەوە لەسەر دوگمە لە خۆ دەگرێت.

 

ئایپادە نوێیەکە چیپسێتی A14 Bionic chip لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سێڵفی 12 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای پێشەوەش هەر ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و دەرچەی USB-C لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە Wi-Fi 6 و 5G دەکات.

ئایپادەکە پشتگیری لە نوێترین تەختەکلیلی Magic Keyboard Folio دەکات و پشتگیری لە نەوەی یەکەمی پێنووسی زیرەکی ئەپڵ دەکات.

 

لە ئەمڕۆوە داواکاری پێشوەختە لە ماڵپەڕی ئەپڵ بۆ ئایپادەکە دەست پێ دەکات بە نرخی دەستپێکی 449 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت، هەروەها بژاردەی 256 گێگابایت بە نرخێکی زیاتر بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/NxsaD0j
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە