ناوی مایکرۆسۆفت ئۆفیس نامێنێت و دەگۆڕێت

 

مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ بڕیاری گۆڕانکارییەکی گەورەی دا. گۆڕانکارییەکە بریتییە لە گۆڕینی ناوی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بۆ مایکرۆسۆفت 365. هیچ ئەپێک لە ئەپەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس لانابرێت (Excel, Outlook, Word, PowerPoint) بەڵام لە ژێر ناوی مایکرۆسۆفت 365 ـدا دەبێت. مانای وایە ئەگەر هەر ئەپێکی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بەکار بهێنیت بەمزووانە دەگۆڕێت بۆ مایکرۆسۆفت 365.

یەکەمین لۆگۆ و گۆڕانکاری لە دیزایندا لە مانگی داهاتوو لە ماڵپەڕی فەرمی ئۆفیس دەردەکەوێت و ئەپی ئۆفیس لەسەر ویندۆز و ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس لە مانگی 1ی ساڵی داهاتوو نوێ دەکرێنەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9RTsq1A
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە