شاومی دەستبەندێکی زیرەک و تابلێتێکی نوێی نمایش کرد

 

کۆمپانیای شاومی لە مانگی سێی ئەمساڵ دەستبەندی Smart Band 7 نمایش کرد و دوای سێ مانگ ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهانی کرد. ئێستا جۆری پرۆ لە دەستبەندەکە لە ئەورووپا نمایش کرا.

 

ڕوونمایەکی لاکێشەیی قەبارە 1.64 ئینجی بە ڕوونی 486×280 پێکسڵ لە جۆری AMOLED لە خۆ دەگرێت، هەروەها ڕووناکی 500 نیتە. چەندین تایبەتمەندی بۆ بابەتی لەشجوانی و تەندرووستی لە خۆ دەگرێت، لەوانە چاودێری کردنی ڕێژەی لێدانی دڵ و ئۆکسجینی نێو خوێن و چاودێری کردنی خەو.

 

زیاتر لە 110 دۆخی وەرزشی لە خۆ دەگرێت و بڕوانەمەی 5ATM هەیە بۆ دژە ئاو، واتە لە کاتی مەلە کردن پێویست ناکات دەستبەندەکەت لێبکەیتەوە. دەستبەندەکە گونجاوە بۆ کار کردن لەگەڵ وەشانی ئەندرۆید 6.0 و بەسەرە و iOS 12 و بەسەرەوە.

شاومی قەبارەی پاتری دەستبەندەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دەڵێت توانای بەرگەگرتنی بۆ 12 ڕۆژ هەیە. دەستبەندەکە بە 6 ڕەنگی و جیاواز و نرخی 99 یۆرۆ بەردەست دەخرێت

 

لەگەڵ نمایش کردنی دەستبەندەکە، شاومی نوێترین تابلێتی بە ناوی Redmi Pad نمایش کرد.

 

تابلێتەکە ڕوونمایەکی قەبارە 10.6 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 1200 * 2000 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چوار بڵندگۆی ستیریۆی هەیە بە تایبەتمەندی Dolby Atmos ـەوە.

 

چیپسێتی Mediatek Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە، گونجاوە بۆ کارە مامناوەندەکان. هەروەها کامێرای دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفی بە هەمان ڕوونییە. پاترییەکی قەبارە 8,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات.

شاومی بەڵێنی 3 ساڵ نوێکردنەوەی نەرمەواڵە و 2 وەشانی ئەندرۆید بە کڕیارانی تابلێتەکە دەدات. بە سێ ڕەنگی جیاواز و نرخی دەستپێکی 279 یۆرۆ بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/sf5LW3x
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە