تایبەتمەندی Action Mode لە ئایفۆن 14 و ئایفۆن 14 پرۆ چییە و چۆن کاردەکات؟

 

لەگەڵ نمایش کردنی ئایفۆن 14 و ئایفۆن 14 پرۆ، ئەپڵ ئاسانکارییەکی نایابی بۆ بەکارهێنەران کرد بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە شێوازێکی جێگیرتر و بە لەرزینی کەم لە کاتی جووڵەدا. تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە کاتی جووڵەیەکی کەم یاخوود وەستاویدا ئاسانە و تەنها بە دیاری کردنی تەنەکە کامێراکە زیاتر سەرنجی لەسەر دەکات و ڤیدیۆیەکی نایاب تۆمار دەکەیت، بەڵام کاتێک دێتە باسی تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە کاتی جووڵاندا بە تەواوەتی پێچەوانەیە.

 

بێگومان چارەسەری سەرەکی ئەم کێشەیە تایبەتمەندی OIS ـە بۆ لەرزینی کەمتر لە کاتی جووڵەدا کە بەشێوەی ڕەقەکاڵا(هاردوێر) جێگیر دەکرێت، بەڵام ئەپڵ لەگەڵ ئایفۆن 14 و ئایفۆن 14 پرۆ مۆدێکی تایبەتی نەرمەواڵە(سۆفتوێر)ی بۆ ئەم باسە کە لەگەڵ ڕەقەکاڵا گونجێندراوە، بەردەست خست.

 

دەتوانیت لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە جیاوازییەکەت بە ڕوونی بۆ دەربکەوێت.

چۆن دۆخەکە چالاک بکەم؟ دۆخەکە ناوی Action Mode ـە. ئەپی سەرەکی کامێرا دەکەیتەوە و دەچیتە بەشی ڤیدیۆ، لە پاڵ وێنۆچکەی فلاشدا دۆخی Action هەڵبژێرە کە وێنۆچکەکەی کەسێکە ڕادەکات و دواتر ڕەنگی زەرد دەبێت، پاشان دەتوانیت کرتە لە دوگمەی تۆمار کردن(بە ڕەنگی سوور) بکەیت و تۆمار کردنی ڤیدیۆکە دەست پێ دەکات.

لە کاتی کارپێکردنی دۆخەکە ڕاستەوخۆ کامێرای گۆشە فراوان هەڵدەبژێرێت، دەتوانیت خۆت بیکەیت بە کامێرای سەرەکی یاخوود هەر دۆخێکی دیکە. هەروەها دەتوانیت بە ڕوونی 1080 پێکسڵ یان 2.8K بە 60 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکەیت و پشتگیری لە تایبەتمەندی Dolby Vision HDR دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Ev35GLn
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە