تەواوی تایبەتمەندییەکانی زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 7 دزەی پێ کرا

 

گووگڵ لە ڕۆژی 6ی ئەم مانگەدا کۆنگرەی “Made by Google” بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەمەکانی دەبەستێت. لە کۆنگرەکەدا بیستۆکی بێتەل و تابلێت و مۆبایل نمایش دەکات. دیارترین بەرهەمی بۆنەکە بریتییە لە زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 7 و پێش بەڕێوە چوونی بۆنەکە تەواوی تایبەتمەندییەکانی زنجیرە مۆبایلەکە دزەی پێ کرا.

گووگڵ پێکسڵ 7 پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە پانێڵی LTPO و ڕوونی 2K لە خۆ دەگرێت. لە کاتێکدا پێکسڵ 7 ڕوونمایەکی قەبارە 6.3 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت. دووەمین نەوەی پرۆسێسەری Google Tensor ـیان بە باشتر کردنەوە لەسەر جێگیر کراوە. تەواوی تایبەتمەندییەکانی هەردوو مۆبایلەکە لە وێنەکەی سەرەوەدا دەرکەوتوون و پێشبینی دەکرێت هەمان نرخی دەستپێکی زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 6 ـیان هەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/wMlWXDS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە