ساڵی 2024 تەواوی ئیکسسواراتەکانی ماک و ئێیەرپۆدز خاوەن دەرچەی Type-C دەبن

 

بە پێی وتەی نووسەر Mark Gurman بێت لە ماڵپەڕی Bloombergـەوە، ئەپڵ ساڵی 2024 لە تەواوی ئیکسسواراتەکانی ئێیەرپۆدز و ماک دەرچەی Type-C بەکاردەهێنێت. ئەم پێشبینییەی Mark Gurman لە بڕیارەکەی یەکێتی ئەورووپا سەرچاوە دەگرێت. بڕیارەکە دەڵێت پێویستە تەواوی کۆمپانیاکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 لە بەرهەمەکانیاندا دەرچەی Type-C بەکار بهێنن، بێگومان ئەپڵیش یەکێک دەبێت لەو کۆمپانیایانە.

 

ئیکسسواراتەکانی ماک و ئێیەرپۆدز زۆرن بۆ نموونە Magic Mouse و هتد.. کە بە پێی وتەی Mark Gurman بن تاوەکو ساڵی 2024 هەموویان خاوەن دەرچەی Type-C دەبن. بڕیارەکەی یەکێتی ئەورووپا هەموو تابلێت، مۆبایل، هێدفۆنێک دەگرێتەوە کە لە ئەوروپا بەردەست دەبێت، بڕیارەکە لاپتۆپەکانیش دەگرێتەوە بەڵام کاتەکەی جیاوازە. پێویستی تاوەکو بەهاری ساڵی 2026 تەواوی کۆمپانیاکان کە لاپتۆپ درووست دەکەن، دەرچەی Type-C لە لاپتۆپەکانیاندا بەکار بهێنن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/qR8cF2V
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە