11ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەی ئای تی ئێن پیرۆزبێت! ١١ ساڵ بێ وچان ڕووماڵ و زانیاری تەکنەلۆژی!

ئەمڕۆ ساڵێکی تر چووە سەر تەمەنی تۆڕە نایابەکەی تەکنەلۆژیا لە کوردستان. ئەو تۆڕەی کە ستافێکی خۆبەخشی گەنج و لێهاتوو تاوەکو ئەمڕۆ بەبێ وچان و لێبڕوانە ئیشیان تێدا کردووە و بووە بە فێرگەیەک بۆ چەندین گەنج. لێرەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و ئێوەی هاندەر و میوانی بەردەوامی کەی ئای تی ئێن دەکەین. دەخوازین لەم خزمەتە بەردەوام بین و هەرچۆنێک بێت بە دێرێکیش بێت ڕۆژانە زانیاری نوێ و هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی بواری تەکنەلۆژیا بۆ ئێوە بگوازینەوە.

تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی ناسراو بە کەی ئای تی ئێن Kitn، لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ و لە 10ی 10ی 2011 دامەزرا و دەستی کرد بە کاروچالاکییەکانی لە بواری تەکنەلۆژیا لە کوردستان. لەم ڕۆژەوە تاوەکو ئەمڕۆ، کە ڕێک دەکاتە ١١ ساڵ، ئێمە لە خزمەت نەوەستاوین و بگرە بە خۆشحاڵییەوە چەندین گۆڕانکاری ڕیشەییمان لە بواری تەکنەلۆژیا بەرپاکرد، بەجۆرێک ئێستا ئەوانەی کە دێنە ناو بوارەکە یان هاتوونەتە ناوی و کەناڵ و پەڕ و ماڵپەڕ دادەمەزرێنن سود لە ئەزموونی چەند ساڵەی کەی ئای تی ئێن وەردەگرن و لە قسە و نوسین و شێوازی کارکردنیاندا پێوەیان دیارە کە سودمەندبوون لە ئەزموونی ئێمە. بێگومان ئەمە جێگەی شانازییە و بەمە دەگوترێت بوونی جێ پەنجە لە خزمەتکردندا.

لە ڕاستیدا، ئەوەی گرنگە پاڵشتی ئێوەیە تاوەکو ئێمەش بتوانین بەردەوام بین. بێگومان لێرەشەوە دەیڵێین کە تۆڕەکەمان سەربەخۆیە و پەیوەندی بە هیچ لایەنێکەوە نییە. بۆیە تۆش ئەگەر دەتەوێت خزمەت بکەیت وەکو ئێمە، ئەوا دەرگای کەی ئای تی ئێن واڵایە و دەتوانین بابەت و نوسین و وتارەکانت بنێریت بەلەبەرچاوگرتنی ناوەڕۆکێکی ئاست بەرز و دروست لە ڕووی ڕێزمانی و داڕشتن و خاڵبەندییەوە و ئێمەش بە خۆشحاڵییەوە بڵاوی دەکەینەوە.

بەبیرتان دەهێنینەوە بە شێوەیەکی چڕ و بە ئاستێکی بەرزەوە کار لە ئامادەکردنی ڤیدیۆ دەکەین لە ئێستادا، بۆیە پاڵپشتی ئێوە بۆ کەناڵی کەی ئای تی ئێن لە یوتیوب دەبێتە هاندەرێکی باش بۆ ڤیدیۆکانمان و بەردەوامیمان لە دروستکردنی ڤیدیۆیی نایاب! کرتە لێرە بکە بۆ کردنەوەی کەناڵی کەی ئای تی ئێن لە یوتیوب و سەبسکرایب کردنی

دوبارە پیرۆزبێت ئەم ڕۆژە مێژووییە و هەمیشە گەشاوەبێت تاکە تۆڕی باوەڕپێکراوی تەکنەلۆژی لە کوردستان!

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی (کەی ئای تی ئێن)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/FjQXMSw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە