چۆنێتی تۆمار کردنی دەنگ لە سیستەمی ویندۆز 11

 

لەوانەیە بتەوێت دەنگێک تۆمار بکەیت بۆ پۆدکاستێک، چاوپێکەوتنێک، نامەیەک بۆ هاوڕێیەکت یان هەر شتێکی دیکە. مایکرۆسۆفت ئەم کارەی ئاسان کردووە لەگەڵ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز 11. لەگەڵ ئەوەی چەندان ئەپی لایەنی سێیەم هەن بۆ تۆمار کردنی دەنگ، بەڵام مایکرۆسۆفت ئەپێکی تایبەتی بەم باسە بە ناوی Sound Recorder لە سیستەمی ویندۆز 11 جێگیر کردووە

چۆنێتی کار کردنی ئەپەکە:

 

1- گەڕان بۆ ئەپەکە بکە لە بەشی Search(لاکێشەی خوارەوە – دەستە چەپ) ناوی ئەپەکە بریتییە لە Sound Recorder، ئەگەر دۆزییەوە دەست بکە بە کار کردن، ئەگەر نەدۆزرایەوە دەتوانیت لە کۆگای مایکرۆسۆفت بە خۆڕایی دایبگریت (کرتە لێرە بکە).

 

2- کرتە لە دوگمە سوورە گەورەکە بکە کە لە وێنەکەدا دەرکەوتووە یان لەسەر تەختەکلیلی Control – R دابگرە، کە دەستی پێ کردن دوگمە سوورەکە دەبێتە دوگمەی وەستاندن(Pause) ⏸.

 

3- دوگمەی Pause بەکاردێت بۆ وەستاندنی تۆمار کردن، دەتوانیت دووبارە هەمان دوگمە دابگریت بۆ بەردەوام بوونی تۆمار کردن.

 

4- دوگمەی وەستاندنی تەواوەتی (Stop) ⏹ بە چوار گۆشەیەکی ڕەشی گەورە وێنە کراوە، بەکار دێت بۆ وەستاندنی تۆمار کردنەکە بە تەواوەتی.

 

5- دەنگە تۆمار کراوەکە ڕاستەوخۆ لە بەشی سەرەوە لای چەپ دەردەکەوێت، دەتوانیت کرتەی لای ڕاستی لێ بکەیت و ناوی بگۆڕیت یان هاوبەشی پێ بکەیت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/gCtk8ew
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە