ئەیسووس نوێترین بەرهەمی بە ناوی Zenbook 17 Fold OLED نمایش کرد

 

لە کۆنگرەی CES 2022 کۆمپانیای ئەیسووس پەردەی لەسەر بەرهەمێکی نوێی چەماوە لادا بە ناوی Zenbook 17 Fold OLED، بەڵام ئێستا و لە میانەی کۆنگرەی IFA 2022 بە تەواوەتی بەرهەمەکەی نمایش کرد، ئەم ئامێرە دەتوانرێت وەک تابلێت، مۆنیتەر، تەنانەت لاپتۆپیش بەکار بهێنرێت

 

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 17.3 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2560 * 1920 پێکسڵ و ڕووناکی تاوەکو 500 نیت، کاتێک ڕوونماکە دەکەیتەوە بە یارمەتی ئەو راگرەکەی لە پشتەوەی هەیە دەتوانرێت بوەستێنرێت و وەک مۆنیتەر بەکار بهێنرێت، هەروەها پشتگیری لە تەختەکلیلی بێتەل دەکات و بەمەش دەتوانرێت وەک کۆمپیوتەری سەرمێز بەکار بهێنرێت

 

دەتوانرێت بە چەند شێوازێک بچەمێنرێتەوە، ئەگەر وەک لاپتۆپ بەکار بهێنرێت ڕوونمایەکی قەبارە 12.5 ئینجی پێشکەش دەکات بە ڕوونی 1920*1080 پێکسڵ و کیبۆردی فیزیکی لە خۆ دەگرێت، هەروەها کار بە سیستەمی ویندۆز 11 دەکات

 

پرۆسێسەری Intel i7-1250U لەسەر جێگیر کراوە لەگەڵ گرافیکی ناوەکی Iris Xe، بیرگەی 1 تێرابایت SSD لە جۆری M.2 NVMe PCIe 4.0 و 16 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR5 لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی لەسەر جێگیر کراوە کە بەرگەی 9 کاتژمێر و نیو کار کردن دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 65 وات دەکات و کێشی 1.5 کیلۆگرامە

 

ئەم بەرهەمە لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ بە نرخی 3,499 دۆلار و بە تەنها ڕەنگی ڕەش بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Q6RHxk
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە