دیزاین و تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xiaomi 12T دزەی پێ کرا

 

هەواڵی دزەپێکراو لەسەر زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 12T زیاتر و زیاتر دەبن و لە کۆتاییدا دیزاینی تەواوەتی مۆبایلەکە و تەواوی تایبەتمەندییەکانی دزەی پێ کرا، زنجیرەکە دوو جۆری جیاواز مۆبایل لە خۆ دەگرێت، شاومی 12 تی و 12 تی پرۆ، هەردووکیان هەمان جۆری ڕوونما لە خۆ دەگرن، ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass 5، هەروەها پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە خۆ دەگرن

 

جۆری پرۆ چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 لەسەر جێگیر دەکرێت و جۆری ڕامی LPDDR5 و جۆری بیرگەی UFS 3.1 دەبێت، هەروەها جۆری ئاسایی چیپسێتی Mediatek Dimensity 8100 لە خۆ دەگرێت بە هەمان جۆری بیرگە و ڕام، هەردوو مۆبایلەکە پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات لە خۆ دەگرن

 

کامێرای سێڵفی هەردوو مۆبایلەکە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ دەبێت، کامێرای سەرەکی دواوەی جۆری ئاسایی 108 مێگاپێکسڵ و جۆری پرۆ 200 مێگاپێکسڵ دەبێت و هەردووکیان کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرن، هەروەها پێشبینی دەکرێت نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی لە ئەورووپا 650 یۆرۆ و جۆری پرۆ 850 یۆرۆ بێت (بێگومان لێرە هەرزانتر دەبن لەو نرخە) و لە مانگی داهاتوو نمایش دەکرێن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/W21Symc
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە