گرنگترین ڕاگەیاندراوەکانی سۆنی لە State Of Play نوێ

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر 1 سۆنی ئەڵقەیەکی نوێی State Of Play بۆ پیشان دانی نوێترین هەواڵ و ترایلەری یارییەکانی پێشکەش کرد، هەموو چاوەکان لەسەر یاری God of War Ragnarok بوون کە کەمتر لە دوو مانگی ماوە بۆ بەردەست بوونی، ترایلەرێکی چیرۆکەکەی بڵاو کرایەوە(تکایە ترایلەرەکە سپۆیلەرێکی زۆری تێدایە، ئەگەر دەتەوێت چێژ لە چیرۆکی یارییەکە لە کاتی خۆیدا وەر بگریت، تەماشای مەکە)، هەروەها یاری نوێی Tekken پیشان درا و زانیاری لە بارەی یاری داهاتووی Team Ninja بڵاو کرایەوە

 

یاری God Of War: Ragnarök ترایلەرێکی چیرۆکەکەی بڵاو کرایەوە

چاوەڕوان کراوترین هەواڵی ئەم ئەڵقە نوێیە لە لایەن گەیمەرانەوە هەواڵ بوو لەسەر یاری God of War، سۆنی گەیمەرانی لە خۆی نەڕەنجاند و ترایلەرێکی بۆ بڵاو کردنەوە، هەروەها دەسکێکی سنووردار کراو و نایابی یارییەکە (لە پەڕەی فەیسبووکمان ئاماژەی پێ کراوە) لەگەڵ بڵاو کردنەوەی یارییەکەدا بەردەست دەخات

 

یاری Tekken 8 لە پەرەپێدان دایە

سۆنی یەکەمین ترایلەری یاری Tekken 8 بڵاو کردەوە، جۆرایەتی (کوالێتی) یارییەکە زۆر زۆر نایابە، کاتی بڵاو کردنەوەی یارییەکە ئاماژەی پێ نەکراوە بەڵام لە ئەڵقەکەدا ئاماژە بەوە کرا بۆ کۆنسۆڵەکانی Playstation 5, Xbox Series S|X لەگەڵ کۆمپیوتەر بەردەست دەبێت

 

یاری Like a Dragon: Ishin! ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت

ستۆدیۆی Sega نوێترین یاری بە ناوی Like a Dragon: Ishin! پیشان دا، یارییەکە لە مانگی 2ی ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4 و پلەیستەیشن 5، و وەشانێکی نوێ کراوەی یاری Like a Dragon: Ishin! دەبێت کە لە ساڵی 2014 بڵاو کرایەوە

 

یارییەکی نوێی Team Ninja بەڕێوەیە

سۆنی و Team Ninja هەماهەنگییان پێک هێناوە لە پەرەپێدانی یارییەکی نوێی RPG نایاب، یارییەکە ناوی Rise of the Ronin دەبێت و باس لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەم دەکات، لە ترایلەری یارییەکەدا وەها دەردەکەوێت یارییەکە تێکەڵەیەک بێت لە Assassin Creed و Ghost of Tsushima، یارییەکە تایبەت دەبێت بە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 و لە کاتێکی نەزانراوی ساڵی 2024 و دەکرێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/NjZevcm
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە