مۆبایلی Sony Xperia 5 IV سێ کامێرای نایاب لە خۆ دەگرێت

 

سۆنی بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی مۆبایلە قەبارە گونجاوەکان بە تایبەتمەندی بەهێزەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کۆمپانیاکە لە کۆنگرەیەکدا نوێترین مۆبایلی بە ناوی Sony Xperia 5 IV نمایش کرد

 

سۆنی سێ کامێرای مۆبایلەکەی بە کامێرای نایاب ناوبردوون (کامێرای سەرەکی + کامێرای گۆشە فراوان + تێلەفۆتۆ)، هەر سێ کامێراکە تایبەتمەندی Real-time Eye AF بۆ باشتر کردنی تایبەتمەندی Portrait (لێڵ کردنی پشتەوەی وێنە) لە خۆ دەگرن، هەروەها پشتگیری لە وێنە گرتنی خێرا (super-fast burst shooting) دەکات بە تایبەتمەندی HDR ـەوە، لەگەل ئەمانەدا نرخی مۆبایلەکە بریتییە لە 999 دۆلار و دەبێتە ڕکابەرێکی باش بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکانی دیکە

هەر سێ کامێراکە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و توانایان هەیە کە بە ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات، هەروەها کامێرای نوێی سێڵفی بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.1 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە کە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل دەکات، بیرگەی 128 گێگابایتە و ڕامی 8 گێگابایتە، بڕوانامەی IP65 / 68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت

 

وەک لە سەرەوەدا ئاماژەمان پێدا نرخی مۆبایلەکە بریتییە لە 999 دۆلار، تاوەکو ڕادەیەک نرخی بەرهەمەکە گونجاوترە بەراورد بە بەرهەمەکانی پێشووتری سۆنی، هەروەها مۆبایلەکە لە ڕۆژی 27ی مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی دەکرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/iClf4FP
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە