ئێستا مۆبایلی Poco M5 و Poco M5s لە بازاڕەکانی کوردستان و عێراق بەردەستن

چەند ساڵێک لەمەوپێش براندی پۆکۆ نوێترین زنجیرە مۆبایلی بە ناوی M ڕاگەیاند، بۆ سەرنج خستنە سەر ئەو مۆبایلانەی کە توانای کارپێکردنی یارییان باش بێت و نرخیان گونجاو بێت، ساڵانە براندەکە نوێترین بەرهەم لە زنجیرەکە ڕادەگەیەنێت و ئەمساڵیش هەردوو مۆبایلی پۆکۆ ئێم 5 و پۆکۆ ئێم 5 ئێسی ڕاگەیاندووە

سەرەتا لە جۆری ئاسایی واتە پۆکۆ ئێم 5 دەست پێ دەکەین، ڕوونمایەکی قەبارە 6.58 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز لە خۆ دەگرێت، دەتوانرێت تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی لە نێوان 30 یان 60 یان 90 هێرتزدا بگۆڕرێت بە پێی پێویستی

چیپسێتی Mediatek Helio G99 بە قەبارەی 6 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە، پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات، هەروەها کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و توانای هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات

 

کامێرای دووەم و سێیەمی بریتین لە کامێرای ماکرۆ و قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی زەرد و ڕەش و سەوز بەردەست دەبێت

ڕیکلام- مۆبایلەکە لە هەردوو پێشانگای BCI و ITLOBBY بە گرنتی ڕاستەقینە و فەرمی 18 مانگ بەردەستە، نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 164 دۆلار

 

دووەمین جۆر بریتییە لە جۆری پۆکۆ ئێم 5 ئێس، ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز لە خۆ دەگرێت، دەتوانرێت تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی لە نێوان 30 یان 60 یان 90 هێرتزدا بگۆڕرێت بە پێی پێویستی

چیپسێتی Mediatek Helio G95 لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی تاوەکو 1 تێرابایت دەکات، پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات، بڕوانامەی IP53 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەقە، هەروەها کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و توانای هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات

 

کامێرای دووەمی بریتییە لە کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و سپی و شین بەردەست دەبێت

 

ڕیکلام- مۆبایلەکە لە هەردوو پێشانگای BCI و ITLOBBY بە گرنتی ڕاستەقینە و فەرمی 18 مانگ بەردەستە، نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 176 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/h3LHYg1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە